ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان خەرج دەكەین
  2022-12-13       375       

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی خۆیدا، كۆمەڵێك بڕیاری دەركردن كە یەكێك لەوانە خەرجكردنی 400 ملیار دینارە وەك شایستەی دارایی هەرێمی كوردستان.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبونەوەی خۆیدا چەند بڕیارێكی دەركردون.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە كە بڕیار دراوە "وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 400 ملیار دینار وەك شایستەی دارایی هەرێمی كوردستان خەرج بكات، تا ئەو كاتەی ئەم بڕە پارەیە پاكتاو دەكرێت لەدوای وردبینی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ بۆ داتاكانی داهاتی نەوتی و نانەوتی، ئەوەش بە هەماهەنگی لەنێوان دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و دیوانی چاودێری دارایی هەرێم لەگەڵ تەواوكردنی هەژماركردنی داهاتی نەوت لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان."

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەو بڕیارە بە پشتبەستن بە وەرەقەی "مینهاجی وەزاری" دراوە كە لایەنە سیاسییەكان لەسەری رێككەوتون و لەلایەن پەرلەمانی عێراقیشەوە پەسەندكراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×