نرخی نەوت دابەزی
  2022-12-17       323       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەشێوەیەك كە یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 80 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەكرا.

ئاوێنە: بەپێی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 79 دۆلارو 4 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەكساس بە 74 دۆلار و 29 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هۆكاری دابەزینی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ بونی ترس لە سستبونەوەی بازاڕ ئەوەش لەدوای ئەوەی بانكە ناوەندییەكان لە ئەوروپاو ئەمریكا ئاماژەیان بەوەدا كە بەردەوام دەبن لە بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان لە ڕێگەی بەرزكردنەوەی سودی بانكی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×