"له‌پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقدا بەشێکی باشی بودجە بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە"
  2022-12-17       587       
شاخەوان عەبدوڵا

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ده‌ڵێت، لەبارەی دۆسیەی نەوتەوە له‌نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا رێککەوتن کراوە، هاوكات له‌پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقدا بەشێکی باشی بودجە بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە.

ئاوێنه‌: شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، به‌ماڵپەڕی پارتی ڕاگه‌یاندووه‌، "لەگفتوگۆکانی شاندی حکوومەتی هەرێم و بەغدا هەنگاوی باش نراوە و، ئێمە لەبارەی وردەکارییەکان لەگەڵ شاندەکە کۆبووینەوە، بۆیە کۆبوونەوەکان زۆر باش بوون و بناغەی گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغداش ئەو رێککەوتنە سیاسییەیە کە حکوومەتی لەسەر پێک هێندراوە، چونکە رێککەوتنێکی سیاسی بۆ پێکهێنانی حکوومەت هەبوو و لەناو پەرلەمانیش دەنگی لەسەر درا، بۆیە حکوومەتی تازەی عێراق دەتوانێ بێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمانی عێراق، هەموو بڕگەکانی رێککەوتنەکە جێبەجێ بکات، چونکە پەرلەمان شەرعیەتی پێداوە".

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە، لەبارەی دۆسیەی نەوتەوە رێککەوتن کراوە، بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێت و لە گفتوگۆکانی شاندی حکوومەتی هەرێم و وەزیری نەوتی عێراق، رێککەوتنی سیاسی کراوەتە بناغە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، هاوکات ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو، بەپێی رێککەوتنی هەرێم و بەغدا دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش بەشێکی باشی بودجە بۆ هەرێمی کوردستان دیاری کراوە.

شاخەوان عەبدوڵا ئه‌وه‌شی‌ وتووه‌، "سەرۆکوەزیرانی عێراق کاتێک ئەو نووسراوەی واژۆ کردووە لەبارەی ناردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان، باسی لەوە کردووە کە ئەو بڕیارەی داویەتی پەرلەمان شەرعیەتی پێداوە، چونکە بڕینی 200 ملیار دیناری هەرێمی کوردستان بە بڕیارێکی سیاسی بوو".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×