وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودییە رایگەیاند، هاوڵاتیانی سعودی دەتوانن هاوڕێ و کەسە نزیکەکانیان لە وڵاتانی دیکە بۆ ئەنجامدانی عەمرە بانگهێشت بکەن و بەشێوەیەکی ئاسانتر و هەرزانتر عەمرە بەجێبگەیەنن.
ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە رایگەیاند، هاوڵاتیانی سعودی دەتواننن ڤیزەی کەسی بەکاربهێنن و کەسە نزیک و هاوڕێکانیان لە وڵاتانی دیکەوە بۆ ئەنجامدانی عەمرە بانگهێشت بکەن.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەرێگەی ڤیزەی کەسییەوە هاوڵاتیانی سعودی دەتوانن زیاتر لە کەسێک بۆ ئەنجامدانی عەمرە بانگهێشت بکەن و ئەو بانگهێشتەش تەنها بۆ عەمرە کردن و سەردانی شوێنە ئاینییەکان دەبێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەر بانگهێشتنامەیەک لەرێگەی ڤیزەی کەسییەوە بکرێت بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ دەتوانێت لە سعودیە بمێنێتەوە و تاوەکو ماوەی ساڵێک لە دەرکردنی بانگهێشتنامەکەوە تاوانای بەکارهێنانی هەیە.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی سعودیە رایگەیاند، بەمەبەستی بەدەستهێنانی ڤیزەکە چەند رێکارێکی ئەلکترۆنی هەیە دەبێت هاوڵاتیانی سعودیە جێبەجێی بکەن بۆ بانگهێشتکردنی هاوڕێ و کەسەکانیان بۆ گەشتی عەمرە.