لەسێدارەدان لە ئێران 88٪ زیادی کردوە
  2022-12-27       418       


رێکخراوێکی مافی مرۆڤی ئێران ئاشکرای کرد کە جێبەجێکردنی سزای سێدارە لەو ولاتە بۆ نزیکەی دو هێندە زیادی کردوە.

ئاوێنه‌: ناوەندی مافەکانی مرۆڤی ئێران(هەرانا) بڵاوی کردەوە؛ لە ساڵی 2022 کە تەنها چەند رۆژێکی ماوە زیاترین سزای سێدارە لە ئێران جێبەجێ کراوە و لەسێدراەدانەکان بەڕێژەی 88٪ زیادی کردوە.

ناوەندەکە ئاشکرای کردوە لە ئەمساڵدا سزای سێدارەی 565 کەس لە ئێران جێبەجێ کراوە کە 11 کەسیان ژن بون کە تەنها شەش کەسیان بە ئاشکرا لەسێدارەدراون.

هەر بە پێی ئامارەکانی هەرانا، سەرەڕای لەسێدارەدانی ئەو 565 کەسە ، سزای سێداراە 92 کەسی دیکەی گرتوەتە کە مەترسیی جێەجێکردنی سزاکەیان لەسەرە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×