مەسک ئینتەرنێتی بێبەرامبەر بۆ ئێران دابیندەکات
  2022-12-27       492       

ئیلۆن مەسک خاوەنی کۆمپانیای سپەیس ئێکس رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ دابینکردنی ئینتەرنێت بۆ ئێران، کۆمپانیای سەپیس ئێکس ئینتەنێتی بێبەرامبەر بۆ دابیندەکەن.

ئاوێنه‌: ئیلۆن مەسک، خاوەنی کۆمپانیای سپەیس ئێکس، تویتەر و تێسلا لە تویتێکدا رایگەیاند:" لە چوارچێوەی بەردەوامی هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ دابینکردنی ئینتەرنێت بۆ ئێران، کۆمپانیای سپەیس ئێکس بڕیاریداوە، ئینتەنێتی بێبەرامبەر بۆ هاوڵاتییانی ئەو وڵاتە دابینبکات".

ئەوەشی خستەڕوو:" ئینتەرنێتی بێبەرامبەر بۆ ئێران لە رێگەی بنکەیەکی تەکنەلۆژیاوە دەبێت و بۆ ئەو مەبەستەش تاکو ئێستا ١٠٠ ئامێری ستارلینک خراوەتەکار".

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لەماوەی چەند مانگی رابردوودا، کچێک بەناوی ژینا ئەمینی لەسەر نەپۆشینی لەچک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرا و دواتر " لەژیر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا" و ئەمەش ناڕەزایەتییەک و خۆپیشاندانێکی فراوانی لەو وڵاتە دروستکرد و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بەمەبەستی رێگریکردن لە ئاڵۆزبوونی زیاتری گرژییەکان بڕیاریدا هێڵەکانی ئینتەرنێت لە وڵات رابگرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×