سعوودیه بڵاویكرده‌وه ئه‌مساڵ سنوورداركردنی ته‌مه‌ن و ژماره‌ی حاجییان په‌یڕه‌و ناكرێت كه له سه‌رده‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنادا جێبه‌جێ ده‌كرا.
ئاوێنە: تۆفیق ره‌بیعه وەزیری حەج و عومرەی سعوودیە، رایگه‌یاند، ئەمساڵ هیچ سنووردارکردنێکی تەمەن بەسەر حاجیاندا جێبه‌جێناكرێت و ژمارەشیان هاوشێوه‌ی ژمارەی به‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا دەبێت، بڕیارەکەی بە "مزگێنی" ناوبرد.
سعوودیە لەدوای ساڵی ٢٠٢٠ەوە، كه په‌تای كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا، سنووردارکردنی تەمەن و ژمارەی بەسەر حاجییاندا سەپاند.
هه‌ربۆیه ژمارەی حاجییان كه لە ساڵی ٢٠١٩دا گەیشتبوویە ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس، لە ساڵی ٢٠٢٠دا بووە ١٠ هەزار، لە ساڵی ٢٠٢١دا بووه ٦٠ هەزار و لە ساڵی ٢٠٢٢دا بووه ٨٩٩ هەزار و ٣٥٣ حاجی كه ٧٧٩ هەزار و ٩١٩ کەسیان خەڵکی دەرەوەی سعوودیە بوون.