شارەزایەکی بواری کەشناسی هۆشداری دەدات و دەڵێت لە سبەینێوە شەپۆلێکی چڕی تەم ڕوو لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق دەکات.
ئاوێنە: بەگوێرەی پێشبینییەکانی عەلی جابر زیاد، شارەزای بواری کەشناسی، لە کاتژمێرەکانی سەرەتای سبەی شەممەوە شەپۆلێکی چڕی تەم ڕوو لە پارێزگا و ناوچە جیاجیاکانی عێراق دەکات.
دەشڵێت، پێویستە شۆفێران ئاگاداری ڕێگاوبانەکان بن و باشتر وایە گەشتەکانی بەیانی دوابخرێن بۆ دوای کاتژمێر 8:00ی بەیانی.
هۆشداریش دەدات، شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق لەنێویشیاندا بەغدا، بەسڕە، میسان، دیالە بەرەو سامەرا و کەربەلا و ڕۆژهەڵاتی رومادی زۆرترین کاریگەری ئەم شەپۆلەیان بەردەکەوێت.