لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له‌په‌رله‌مانی عێراق به‌نیازی دورخستنه‌وه‌ی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندییه له‌پۆسته‌كه‌ی. ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی شكست‌و بێتوانایی خۆی له‌كۆنتڕۆڵكردنی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلاردا سه‌لماندوه.
ئاوێنه: هادی سه‌لامی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له‌په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندووه، لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مان مافی به‌دواداچونی دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌یه، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی شكست‌و بێتوانایی خۆی له‌كۆنتڕۆڵكردنی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلاردا سه‌لماندوه، له‌سه‌روی هه‌مویشیانه‌وه كه‌م توانایی بۆ خستنه‌ڕوی رێژه‌یه‌كی زۆری دراوی قورسه بۆ بازاڕه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "هه‌ماهه‌نگی و پاڵپشتیه‌كانمان بۆ هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ به‌مه‌به‌ستی دورخستنه‌وه‌و كۆتاییهێنان به‌مسته‌فا غالب موخیف له‌ئه‌ركی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی به‌رده‌وامن، پێویسته بانك به‌كه‌سایه‌تییه‌ك بسپێردرێت كه ئه‌زمونی هه‌بێت له سیاسه‌تی داراییدا".
چه‌ند مانگێكه به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی له‌به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدایه‌و ئه‌مڕۆش به‌های 100 دۆلار گه‌یشته 166 هه‌زار دینار‌و له‌ئێستاشدا به 164 هه‌زارو 900 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.