وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاشكرایكرد كه به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئامێری "سۆنه‌ر" له‌سه‌ر ڕێگاكانی نێوان پارێزگاكان داده‌نێن تا رێگری له قاچاخچێتی به دراوی بیانی به‌تایبه‌تی دۆلاری ئه‌مریكییه‌وه بكه‌ن.
ئاوێنە: وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیانكردوه به دانانی ئامێری سۆنه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگا ده‌ره‌كیانه‌ی كه پارێزگاكان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه".
ناوخۆی عێراق ده‌ڵێت: "ئامانج له‌دانانی ئه‌و ئامێرانه چاودێریكردنی حاڵه‌ته‌كانی قاچاخی دراوی بیانی و لێپرسینه‌وه‌یه له قاچاخچیه‌كان به‌پێی یاسا".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، بردنه ده‌ره‌وه و جوڵه‌ی نایاسایی به‌دۆلاری ئه‌مریكی و سپیكردنه‌وه‌ی، به‌یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌هاكه‌ی به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی داده‌نرێت.
پێشتر وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاندبوو كه هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی یاری به به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناره‌وه ده‌كه‌ن به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ئه‌و كه‌سانه ناگرێته‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی مامه‌ڵه‌ی ئاڵوگۆڕی دراوه‌كان ده‌كه‌ن.