نوری مالیكی: هەر چارەسەرێك بۆ كێشەی كوردستان پێچەوانەی دەستور بێ كاری پێناكرێت
  2023-01-22       680       

سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیەنێت: هەر چارەسەرێك بۆ كێشەی كوردستان پێچەوانەی دەستور بێ كاری پێناكرێت.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵی بەشێك لە میدیا عێراقیەكان، نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاندووە: لەگەڵ كوردستاندا دەستور بڕیار دەدات چ لە دۆسیەی نەوت، چ ماددەی 140‌و ناوچە كێشەلەسەرەكان، ئەگەر چارەسەرێكی قبوڵكراومان دەوێت كە پەرلەمان پاڵپشتی لێبكات.

ئەوەشی خستۆتەڕوو: دەبێت بەپێی چوارچێوە دەستورییەكان بێت، نەك تەنیا بە ئارەزووی سوننە یان شیعەو كورد، ئارەزوویەك كە پێچەوانەی دەستور بێت ناكرێت كاری پێ بكەین.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×