رۆژنامەی سەباح: هەفتەی داهاتوو بودجەی 2023ی عێراق رەوانەی پەرلەمان دەکرێت
  2023-01-23       420       

رۆژنامەی سەباح بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو پرۆژە یاسای بودجەی 2023ی عێراق رەوانەی پەرلەمان بکرێت.

ئاوێنە: رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەری زۆرە تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی وەزیران رەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023 تەواو بکاتەوە، و رەوانەی پەرلەمانی بکات بۆ پەسەندکردن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، قەبارەی بودجەی 2023ی عێراق بە نزیکەی 200 ترلیۆن دینار دەخەمڵێنرێت.

ئاماژەی بەوەشکراوە، پێشبینی دەکرێت نرخی یەک بەرمیل نەوت لە پرۆژە یاساکەدا بە 70 دۆلار دابنرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×