عێراق مه‌رجى ڤیزاى له‌سه‌ر چه‌ند وڵاتێك هه‌ڵگرت
  2023-01-30       766       

میدیاكانى كوه‌یت بڵاویانكرده‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق ئاگاداریانكردونه‌ته‌وه‌ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانى وڵاتانى كه‌نداو له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى له‌و وڵاتانه‌ نیشته‌جێن به‌بێ مه‌رجى ڤیزا ده‌توانن سه‌ردانى عێراق بكه‌ن.

ئاوێنە: میدیاكانى كوه‌یت ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، عێراق ڕه‌زامه‌ندیى نیشانداوه‌ كه‌ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانى وڵاتانى كه‌نداو به‌بێ مه‌رجى ڤیزا سه‌ردانى وڵاتى عێراق بكه‌ن.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، عێراق له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى پاڵه‌وانێتى كه‌نداو مه‌رجى ڤیزاى بۆ وڵاتانى عه‌ره‌بى هه‌ڵگرتوه‌و ئه‌مڕۆش ئاگاداریكردۆنه‌ته‌وه‌ له‌مڕۆوه‌ تا 28ى شوبات هاوڵاتیان‌و نیشته‌جێبوانى كه‌نداو ده‌توانن به‌بێ ڤیزا سه‌ردانى عێراق بكه‌ن.

پێشتریش سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاندبوو، عێراق به‌ڕوى گه‌شتیاراندا ده‌كه‌نه‌وه‌و مه‌رجى وه‌رگرتنى ڤیزا له‌سه‌ر چه‌ند وڵاتێك هه‌ڵده‌گرن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×