راوێژكارێكی سودانی: لەماوەی دو هەفتەدا بەهای دۆلار دەگەڕێتەوە سەر نرخە ئاساییەكەی خۆی
  2023-02-04       422       

فادی شەممەری، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەماوەی دو هەفتەی داهاتودا بەهای دۆلار دەگەڕێتەوە سەر نرخە ئاساییەكەی خۆی.

ئاوێنە: فادی شەممەری لە تویتێكدا وتویەتی، كۆبونەوەكەی ئیستانبوڵ لەنێوان بانكی ناوەندیی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سەركەوتو بو، بانكی ناوەندییش كۆمەڵێك رێكاری نوێی راگەیاندون كە كاریگەری گەورەیان دەبێت لەسەر دابەزینی نرخی دۆلار، ئەوەش جگە لە رێكارە ئەمنییە توندەكان بۆ روبەڕوبونەوەی ئەوانە دۆلار بە قاچاخ دەبەنە دەرەوەو یاری بە نرخەكەی دەكەن.

فادی شەممەری وتوشیەتی"بۆ گەندەڵکاران و ئەوانەی یاری بە نرخ دەکەن، لە ماوەی دو هەفتەی داهاتودا بەهای دۆلار دەگەڕێتەوە سەر نرخە ئاساییەكەی خۆی."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×