بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی عەرەبی پۆست، ماوەیەکە حه‌سه‌ن نه‌سروڵا، ئه‌مینداری گشتی حزبوڵای لوبنان چەند هه‌وڵێکی نێوەندگیری چڕوپڕی خستۆتەگەڕ بەمەبەستی نزیک کردنەوەی ئێران وموقتەدا سەدری ڕابەری ڕەوتی سەدر.
ئاوێنە: هه‌ربەپێی زانیارییەکانی ئەو ماڵپەڕه، لەمانگی داهاتوودا سەدر سەردانێکی ئێران دەکات ولەسەر کۆمەڵێک پرس ڕێکدەکەون کە دواتر دەبێتە بنەمایەک بۆ ڕێکەوتنی لەگەڵ لایەنەکانی چوارچێوەی هه‌ماهه‌نگی.
هاوکات چەند میدیایەکی عێراقی بڵاویانکردەوە، لەئایندەیەکی نزیکدا نوری مالیکی وسەدر کۆدەبنەوە ولەسەر پرسی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ڕێکدەکەون ولەئێستاشەوە سەدرییەکان هه‌موارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن ڕەتدەکەنەوە.