كەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ خۆڵبارینێكی سوك دەبێت
  2023-03-04       333       

كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ(شەممە) و سبەی(یەكشەممە) راگەیاندو دەشڵێت، ئەمڕۆ خۆڵبارینێكی سوك دەبێت و پلەكانی گەرماش جێیگردەبن.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبونی تۆزێکی سوک و پلەكانی گەرما نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یەكشەممە، ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت و لە کاتەکانی شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 25، سلێمانی: 23، دھۆک: 24، کەرکوک: 27، ھەڵەبجە: 24، سۆران: 23، گەرمیان: 29 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×