چالاكوانە دەستگیركراوەكانی هەڵەبجە ئازادكران
  2023-03-14       497       

كەمێك لەمەوبەر ئەو چالاكوانە دەستگیركراوانەی هەڵەبجە ئازادكران كە پێشتر لەلایەن ئاسایشەوە لەسەر ئامادەكاری بۆ خۆپیشاندانەكەی سبەینێی ئەو شارە دەستگیركران.

ئاوێنە: بەپێی زانیارییەكان ئەو چالاكوانانە لەژێر گوشارداو كەمێك لەمەوبەر لەلایەن ئاسایشەوە ئازادكراون.

پێشتر ژمارەیەك رێكخراو و چالاكوانی مەدەنی ئیدانەی دەستگیركردنی حەوت چالاكوانی هەڵەبجەیان كردو داوای دەستبەجێ ئازادكردنیان كردن.

ئەمڕۆ لە ئاگادارییەكدا ژمارەیەك لە چالاكوانانی هەڵەبجە داوایان لە خەڵكی شارەكەیان كرد سبەی سێشەممە، بەشداری بكەن لە خۆپیشاندانێكی ناڕەزایەتیدا دژبە پشتگوێخستنی هەڵەبجە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×