هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە، لە شەقامی زانكۆی ئەمریكی بۆ باخی بەختیاری، بەهۆی دیداری سلێمانییەوە، ئاستەنگی هاتوچۆ دروست دەبێت و هەندێكجار شەقامەكە بەربەست دەكرێت، بۆیە شۆفێران دەتوانن شەقامی راپەڕین-قولەڕەیسی بەكاربهێنن.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاگاداری شۆفێران دەكاتەوە كە "رۆژانی چوارشەممەو پێنجشەممە کە دەکاتە ڕێکەوتی 15و 16/03/2023، بەهۆی (دیداری سلێمانی)یەوە لە شەقامی زانکۆی ئەمریکی بۆ باخی بەختیاری جەنجاڵی زۆر دروست دەبێت و هەندێکجار ئەو شەقامە لەکاتی پێویستیدا بەربەست دەکرێت."
هاتوچۆی سلێمانی وتوشیەتی"شۆفێران ئەگەر بیانەوێت نەکەونە ئەو شەقامە کە ئاستەنگی هاتوچۆی تیادا دروست دەبێت دەتوانن شەقامی ڕاپەڕین-قولەرەیسی بەکاربهێنن لە کاتژمێر (08:00)ی بەیانی بۆ (06:00)ی ئێوارە."