باری تەندروستی ئەردۆغان ناجێگیرە
  2023-04-27       1358       


رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا، لە هەژمارەكانی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان راگەیەنراوێك سەبارەت بە ڕەوشی تەندروستی خۆی بڵاودەكاتەوە.

ئاوێنه‌: ئەردۆغان سوپاسی یەك بە یەكی گەلەكەی كرد كە “بەهۆی كەمێك تێكچوونی باری تەندروستییەوە لە ئاكامی زۆری و چڕی كاركردنەوە بووە لە هەواڵیان پرسیوە و نزایان بۆ كردووە”.

لە ڕاگەیەنراوەكەی سەرۆك كۆماری توركیادا هاتووە: ”لەسەر ئامۆژگاری پزیشكەكانم ئەمڕۆ لە ماڵەوە پشوو دەدەم. بەداخەوە ئەمڕۆ ناتوانین لەگەڵ خوشك و برایانمان لە كركلارەلی، یۆزگات و سێواس كۆببینەوە. تكام وایە لە هەموویان گەردنم ئازاد بكەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی ئەردۆغان :”فوئاد ئۆكتای جێگری سەركۆمار، بە نوێنەرایەتی ئێمە بەشداری دەكات لە بەرنامەكانی كركلارەلی و یۆزگات و سێواس. ئەگەر خودا ئیزنی لەسەر بێت لە سبەینێوە، بەردەوام دەبین لەسەر بەرنامەكەمان. بەردەوام دەبین لەسەر هەوڵەكانمان بۆ ئەوەی گەلی توركی ئازیز بە ئامانجەكانی سەدەی توركیا بگات. بەو بۆنەیەشەوە هیوای تەندروست باشی و ئاسوودەیی بۆ هەموو هاووڵاتییانم دەخوازم”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×