سودانی و مالیكی: پەلەبكرێت لە پەسەندكردنی بودجە
  2023-05-03       456       

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەخت لە پەلەكردن لە پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای بودجە دەكەنەوە تا حكومەت بتوانێت پلانە خزمەتگوزارییەكانی جێبەجێ بكات.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ نوری مالیكی كۆبۆتەوەو تێیدا دیارترین پێشهاتە سیاسییەكان و كارە بەردەوامەكانی حكومەتیان بۆ جێبەجێكردنی پرسە بنەڕەتییەكان، تاوتوێ كردون.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە سودانی و مالیكی لە كۆبونەوەكەیاندا جەختیان لەپەلەكردن لە پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای بودجە كردۆتەوە بۆ ئەوەی حكومەت بتوانێت پلانەكانی خۆی لە بواری گەشەپێدان و خزمەتگوزارییەكاندا جێبەجێ بكات كە لە خزمەتی هاوڵاتیاندان.

هەر لە كۆبونەوەكەدا، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، سەرۆك وەزیران جەختی لە گرنگی یەكخستنی هەوڵەكانی سەرجەم هێزە سیاسییەكان كردۆتەوە لەپێناو پاڵپشتیكردنی حكومەت لە جێبەجێكردنی كارەكانیدا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×