ئێران: سبەی باڵیۆزخانەكەمان لە سعودیە دەكەینەوە
  2023-06-05       413       

وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، سبەی سێشەممە، باڵیۆزخانەی وڵاتەكەیان لە ریازی پایتەختی سعودیە دەكەنەوە، ئەوەش لەدوای حەوت ساڵ لە داخرانی باڵیۆزخانەكە دێت لەو وڵاتە.

ئاوێنە: ناسر كەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیاند، لەچوارچێوەی رێككەوتی نێوان وڵاتەكەی و سعودیەدا، باڵیۆزخانەو كونسوڵخانەی ئێران لە ریاز و جەدەو هەروەها نوێنەرایەتی هەمیشەیی تاران لە رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی لەماوەی رۆژانی سێشەممە 6/6/2023 و چوارشەممە 7/6/2023 بەڕەسمی دەكرێنەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتوشیەتی، باڵیۆزخانەی ئێران لە ریاز و كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لە جەدە، بەر لە رۆشتنی حاجیان بۆ سعودیە بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج، دەستیان بە چالاكی كرداری كردوە بۆ ئاسانكاری كاروباری حاجیان و لە دو رۆژی داهاتوشدا بە ئامادەبونی بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی هەردو وڵات باڵیۆزخانەو كونسوڵخانەكە دەكرێنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×