نرخی نەوت گەیشتە سەروو 90 دۆلار
  2023-09-06       741       

نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە بە جۆرێك لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە هەڵکشانی لەوجۆرەی بەخۆوە نەبینیوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 90 دۆلار و 40 سەنت، ئەمەش یەکەمجارە لە دوای مانگی تشرینی دووەمی 2022-ەوە بەرزبوونەوەی لەو جۆرە بەخۆوە ببینێت.

هاوکات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش گەیشتە نزیکەی 87 دۆلار.

ئەم هەڵکشانەی نرخی نەوت دوای ئەوە هات کە سعودیە و ڕووسیا بڕیاریاندا تا کۆتایی ئەمساڵ ئاستی بەرهەمهێنان کەمبکەنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×