پەنتاگۆن: خستنەخوارەوەی درۆنە توركییەكە لە حەسەكە رێوشوێنێكی خۆپارێزی بو
  2023-10-05       875       

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو درۆنە توركییەی كە ئەمڕۆ لەلایەن هێزەكانیانەوە لە حەسەكە خرایەخوارەوە، "رێوشوێنێکی خۆپارێزی بوە." دەشڵێت، وەزیری بەگریی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی کردوەو باسیان لە جموجوڵەکانی تورکیا لە نزیک هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا کردوە.

 ئاوێنە: پاتریک رایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا(پەنتاگۆن)، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند، هەندێک کردەی سەربازی و بۆردومانەکانی تورکیا، لە مەودای کەمتر لە کیلۆمەتر و نیوێک لە پێگەکانمان لە سوریا ئەنجام دەدرێن.

 وتەبێژەکەی پەنتاگۆن وتیشی"داوامان لە تورکیا کردوە بۆ کردە سەربازییەکانیان لە سوریا هەماهەنگییمان لەگەڵدا بکەن."

جەختیشی كردەوە"خستنە خوارەوەی درۆنە تورکییەکە لە حەسەکە رێوشوێنێکی خۆپارێزی بوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×