دوای رێککەوتنەکەی ئیمارات ئەمریکا بڕێکی زۆر دۆلاری بە شێوەی کاش رەوانەی عێراق کرد
  2023-11-15       748       

دوای رێککەوتنەکەی بانکی ناوەندی عێراق و بانکی فیدراڵی ئەمریکا لە ئەبوزەبی ئیمارات، ئەمریکا یەکەم کاروانی دۆلاری کاشی رەوانەی عێراق کرد.

ئاوێنە: بە گوێرەی میدیاکانی عێراق، کاروانەکە ئەمرۆ چوار شەممە لە ئەمریکاوە گەیشتووەتە بەغداو بڕیارە بدرێت بەو بانکانەی کە لە رێککەوتنەکەدا باس کراوە.

سەرەتای ئەم هەفتەیە بانکی ناوەندی عێراق و بانکی فیدراڵی ئەمریکا رێککەوتن بە بەرزکردنەوەی سەرمایەی 10 بانکی عێراقی بە دۆلار، ئەوەش لە پێناوی هاوسەنگکردنی نرخی دۆلار بەرانبەر دینار.

رێککەتنەکە بە شێوەیەکە، ئەو بانکانەی عێراق سەرمایەکانیان بۆ 100 ملیۆن دۆلار بەرز دەکرێتەوەو سەرەتاش سیێ بانکی عێراقی، کە بانکی ئەهلین ئەو پارەیان پێدەدرێت.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×