حەلبوسی هەڕەشەی تێکدانی دۆخی ئەمنی دەکات
  2023-11-15       972       

ئەمڕۆ چوارشەممە، قاسم تەمیمی، شرۆڤەکاری سیاسی، ڕایگەیاند، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی لە کارلادراوی پەرلەمان، بە ناڕاستەوخۆ هەڕەشەی تێکدانی سەقامگیری و ئاسایشی وڵاتەکەی کردووە.

ئاماژەی بە گرنگی هەنگاوەکەی حکومەت کرد بۆ سەپاندنی دەستگیرکردنی حەلبوسی لە ماڵەوە بۆ ڕێگریکردن لە هەر پشێوییەکی ئەمنی و سیاسی.

قاسم تەمیمی، بە ئاژانسی “مەعلومە”ی ڕاگەیاند، “حەلبوسی پاش دەرکردنی لە پۆستەکەی، وتارێکی بڵاوکردەوە و تیایدا تیشکی خستەسەر دۆخی ئەمنی ئەنبار و هەندێک لە پارێزگاکان، هەروەها سەقامگیری سیاسی، کە لەناو خۆیدا هەڕەشەیەکی پەردەپۆشکراوی هەڵگرتبوو بۆ دروستکردنی پشێوی لە دۆخی ناوخۆی عێراق”.

ئاماژەی بەوەکرد، حەبلوسی، لەڕێگەی ئەو پارەیەی کە خاوەنییەتی، ڕەنگە بچێتە هەندێک وڵاتی دراوسێ، هاوکات ڕەنگە سەرۆکی دەرکراوی پەرلەمان بەرەو چاندنی ناتەبایی و ناسەقامگیری ئاسایش و سەقامگیری بڕوات، وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لەو بڕیارە دادوەرییەی کە ئەندامێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی کۆتایی پێهێنا، داوا دەکات حکومەت دەستبەسەرکردنی ماڵی بەسەریدا بسەپێنێت و دڵنیابێت لە سەقامگیری ناوخۆیی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×