سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاند، ئەمڕۆ چوارشەممە جارێكی دیكه بنکەی سه‌ربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کراوەتە ئامانج و له‌رێگه‌ی موشه‌كه‌وه بۆردومانكراوه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بنکەی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار كه گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی هاوپه‌یمانانه به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كراوه‌ته له‌ڕێگه‌ی ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا هیچ زانیاریه‌ك له‌باره‌ی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی به‌ئامانجگرتنی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د نه‌خراوه‌ته‌ڕو، هه‌روه‌ها تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌فه‌رمی به‌رپرسیارێتی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌وه رانه‌گه‌یاندوه.
پێشتر گروپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی چه‌ندجارێك به‌رپرسیارێتی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له بنكه‌ی سه‌ربازی هه‌ریر له هه‌ولێر و عه‌ین ئه‌سه‌د له ئه‌نبار راگه‌یاندبو.
بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد، به گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكا داده‌نرێت له عێراق، هەروەها بنکەکە بە یەکێک لە گەورەترین بنکە سەربازییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بنکەی هەڵفڕینی چەند جۆرە فڕۆکەیەکی جەنگی دادەندرێت.