هۆشدارییەك لە بانكی بازرگانی عێراقەوە لەبارەی حیجزكردنی ئەلیكترۆنی بۆ پێدانی دۆلار بە گەشتیاران
  2023-11-17       279       

بانكی بازرگانی عێراق هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان كە مامەڵە لەگەڵ هیچ لایەنێك نەكەن كە لەڕێگەی نوسینگەو كۆمپانیاكانەوە بانگەشەی دابینكردنی خزمەتگوزاری حیجزی ئەلیكترۆنی تایبەت بە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران دەكات. دەشڵێت: زانیاریی بانكی و زانیاریی كارتە ئەلیكترۆنییەكانتان بۆ ئەو لایەنانە ئاشكرا مەكەن چونكە ئەگەری هەیە زیانتان پێ بگەیەنن.

ئاوێنە: بانكی بازرگانی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا بۆ هاوڵاتیان وتویەتی، دەمانەوێت هۆشداریتان پێ بدەین لەوەی مامەڵە لەگەڵ ئەو لایەنانە نەكەن كە بانگەشەی دابینكردنی خزمەتگوزاریی حیجزی ئەلیكترۆنی تایبەت بە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران دەكەن لەڕێگەی نوسینگەو كۆمپانیاكانەوە.

وتوشیەتی، ئەو پڕۆسەیە تەنیا لەڕێگەی پڕكردنەوەی فۆڕمی حیجزكردنی تایبەتی بانكەكەمانەوە دەبێت كە لەم لینكەی پێگەی ئەلیكترۆنی بانكەكەمان دانراوە:

لینكی حیجزكردنەكە

هەروەها بانكەكە هۆشداری داوەتە هاوڵاتیان كە ئەو كەسانەی مامەڵە لەگەڵ ئەو لایەنانە دەكەن، بێبەش دەكرێن لە پشكی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران.

هەروەك هۆشداریشی داوەتە هاوڵاتیان كە نابێت زانیاریی بانكی و زانیاریی كارتە ئەلیكترۆنییەكانیان و هەروەها بەڵگە نامە كەسییەكانیان بۆ ئەو لایەنانە ئاشكرا بكەن چونكە "ئەگەری هەیە ئەو لایەنانە زیانتان پێ بگەیەنن لەڕێگەی بەكارهێنانی ئەو زانیارییانەوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×