كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: حەلبوسی لە سەرۆكی هاوپەیمانی تەقەدوم دورنەخراوەتەوە
  2023-11-17       368       

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە كە باس لەوە دەكەن محەمەد حەلبوسی بەبڕیاری كۆمسیۆنەكە لە سەرۆكی هاوپەیمانی تەقەدومی نیشتمانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دورخرابێتەوە.

ئاوێنە: دادوەر عومەر ئەحمەد، سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێكدا وتی، هیچ بڕیارێك لە كۆمسیۆنەوە دەرنەچوە بۆ گۆڕینی سەرۆكی هاوپەیمانی تەقەدوم.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەو هەواڵانە رەتدەكەینەوە كە لەوبارەیەوە بڵاوكراونەتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە رۆژی 14ـی تشرینى دوەمی 2023، دادگاى باڵاى فیدراڵیی عێراق لەسەر سکاڵایەکى لەیس دلێمى، ئەندامێتیى محەمەد حەلبوسی لە پەرلەمانى عێراق هەڵوەشاندەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×