سودانی بەدواداچوون بۆ دانوستانی نێوان وەزارەتی نەوت و سامانە سروشتییەكان دەكات
  2023-11-20       256       

نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەسەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆك وەزیرانی عێراق تاوتوێی گرنگی بەرەوپێشبردنی كەرتی نەوتكراوە و بەدواداچوونی كردوە بۆ دواین هەوڵ و دانوستان و گفتوگۆكانی نێوان هەردوو وەزارەتی نەوتی عێراق و سامانە سروشتییەكانی هەرێم.

نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، بە ئامادەبوونی حەیان  عەبدولغەنی، وەزیری نەوت سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی  تایبەت بە گەشەپێدانی  كەرتی نەوت كردووە و جەختی لە گەشە پێدانی زیاتری كەرتی نەوت و ئاسانكاریكردن بۆ وەبەرهێنان كردووتەوە".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" هەروەها هەوڵەكان بۆ ئەوەی كەرتی نەوتی عیراق ببەسێترێتەوە بە هێڵە نێودەوڵەتییەكانەوە بە هەندوەرگیراون، چونكە نەوت سەرچاوەی سەرەكی داهاتە  بۆ حكومەتی عێراق".

رونیشی كردووەتەوە:" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەدواداچوونی كردوە بۆ دواین هەوڵ و دانوستان و گفتوگۆكانی نێوان هەردوو وەزارەتی نەوتی عێراق و سامانە سروشتییەكانی هەرێم، بەمەبەستی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×