بنكەی عەین ئەسەد بۆردوومان كرا
  2023-11-21       218       


درەنگانێکی شەوی ڕابردوو بنكەی عەین ئەسەد لەلایەن گرووپی مقاوەمە بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆردوومان كراوە، بەڵام گرووپەکە ئاماژەی بە هیچ زیانێک نەکردووە.

هێرشە مووشەكییەكان بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان بەردەوامی هەیە.

لە ڕاگەیاندراوێكیدا گرووپی مقاوەمەی عێراقی بڵاوی كردووەتەوە، دەرنگانێکی شەوی ڕابردوو چەند ئامانجێكیان لە بنكەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار بە فڕۆكەی بێفڕ‌وكەوان كردووەتە ئامانج.

گرووپەکە جگە لە بڵاوکردنەوەى هێرشەکە ئاماژەى بە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەکردووە کە بەهۆی هێرشەکەوە کەوتبێتەوە.

تا دێت هێرشەكان بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و هەرێم و ڕۆژئاوای كوردستان زیاتر دەبێت، بە جۆرێك لە مانگی ڕابردوو پنتاگۆن بڵاوی كردەوە لە مانگی ڕابردوودا ٥٥ جار هێرش كراوەتە سەر هێزەكانیان و ژمارەیەك سەربازیان برینداربووە جگە لە زیانە ماڵییەكان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×