پەرلەمانی عێراق دەرگای خۆ كاندیدكردن بۆ شوێنی حەلبووسی دەكاتەوە
  2023-11-22       182       

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەی نائاسایی خۆی ئەنجام دەدات، لە كۆبوونەوەكەدا پەرلەمان دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ جێگرتنەوەی محەممەد حەلبووسی دەكاتەوە.

بەشی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق كارنامەی دانیشتی ئەمڕۆی پەرلەمانى عێراقی بڵاوكردەوە.

لە كارنامەكەی پەرلەماندا هاتووە، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق سێیەم كۆبوونەوەی نائاسایی خۆی ئەنجام دەدات، لە كۆبوونەوەكەدا پەرلەمان دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ جێگرتنەوەی محەممەد حەلبووسی دەكاتەوە.

ئاماژە بەوەش كراوە، لە كۆبوونەوەكەدا ئەمڕۆی پەرلەماندا دەنگ لە سەر درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆن دەدرێت، بڕیارە كۆبوونەوەكە كاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆی دەست پێ بكات.

محەممەد حەلبووسی سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی عێراق، هەفتەی ڕابردوو لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵی عێراقەوە بە تۆمەتی ساختەكاری و گەندەڵی لە پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەمان لابرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×