تورکمانەکان بە مەرج دەنگ بە سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دەدەن
  2023-11-22       275       

فراکسیۆنی تورکمانی ڕایانگەیاند: بەچەند مەرجێک ئامادەن دەنگ بە سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران بدەن، یەکێک لە مەرجەکانیش مسۆگەرکردنی مافەکانی پێکھاتەی تورکمانە لە وەرزی یاسادانان.

لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی فراکسیۆنی تورکمانی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە رایگەیاند، وەک فراکسیۆنی تورکمانەکان ئامادەنین دەنگ بە ھیچ کام لەکاندیدەکانی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بدەن، ئەگەر گرەنتی مسۆگەرکردنی مافە راستەقینەکان نەکات.

ئاماژەی بەوەشكرد، فەراھەمکردنی مافەکانی پێکھاتەی تورکمان لە وەرزی یاسادانان، یەکێک لە مەرجەکانی فراکسیۆنی تورکمانە، بۆ دەنگدان بە سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×