سه‌باره‌ت به‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان دڵنیایی ده‌درێت
  2020-04-09       1665       
لیژنه‌ی‌ دارایی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق دڵنیایی ده‌دات له‌وه‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان بۆ ئه‌مساڵ‌ هیچ كێشه‌ی‌ بۆ دروست نابێت.

ئاوێنە: جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق به‌ رۆژنامه‌ی‌ "سه‌باح"ی‌ راگه‌یاند كه‌ مووچه‌ی‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان بۆ ساڵی‌ 2020 به‌ ته‌واوی‌ پارێزراوه‌.

جه‌مال كۆچه‌ر ده‌ڵێت: "حكومه‌ت ساڵانه‌ نزیكه‌ی‌ 48 ترلیۆن دیناری‌ پێویسته‌ بۆ دابینكردنی‌ خه‌رجییه‌كانی‌ به‌كاربردن به‌ مووچه‌شه‌وه‌".

وتیشی‌: "له‌ حاڵه‌تێكدا كورتهێنانێكی‌ بچووك رووبدات، له‌ حكومه‌ت له‌ڕێی‌ باجه‌وه‌ پڕی‌ ده‌كاته‌وه‌".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی په‌رله‌مانی‌ عیراق راشیگه‌یاند كه‌ كۆبوونه‌وه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی‌ رێكخراوی‌ ئۆپیك نرخی‌ نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان به‌رزده‌كاته‌وه‌.

جه‌مال كۆچه‌ر راشیگه‌یاند كه‌ دابه‌زینی‌ نرخی‌ نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان بۆ ئه‌و ئاسته‌ی‌ ئێستای‌ كاتییه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×