تەندروستی هەرێم: چوار حاڵەتی دیكەی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركران
  2020-04-09       431       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆماركردنی چوار حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنای لە سنوری پارێزگای سلێمانی راگەیاند كە هەر چواریان دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمشەو پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد"لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، چوار تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە سلێمانی دەستنیشانکران."

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە توشبوەكان پێكهاتون لە سێ پیاو و ئافرەتێک كە هەمویان دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن و بەرکەوتەی توشبوانی پێشون.


زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×