هێرشێك هیچ پاساوێك هەڵناگریت

مه‌ولود باوه‌ موراد
  2019-10-12     462

هێرشێك هیچ پاساوێك هەڵناگرێت
هیرشی سەربازی توركیا بۆكوردستانی رۆژ ئاوا-باكوری سوریا- لەدیدی ئاسایشی نەتەوەیی توركیاوه هـیچ پاساویكی سەربازی مەقبولی نیه، چونكه هیچ یەك لەگروپه چەكدارەكانی هێزە كوردییەكان تەنانەت هێزه چەكدارەكانی وەك داعش و نوسره...هتد، لەهیچ خاڵێكی سنوریی نێوان ولاتی سوریا و توركیاوه پەلاماری خاك و ولات و سوپای توركیایان نەداوه، تا ناچاری كاردانەوەی هێرشی سەربازی و دروستكردكردنی پشتینەی ئەمنی بێت؟!

كەواته ئەم پەلاماره سەربازیه و دروستكردنی ناوچەی ئارامه بەسادەیی تەنها بۆ دژایەتی گەلی كورد و پەلاماردانیەتی لەسەرمال و خاكی خۆی، ئاماژەیەكی روونی پاساو هەلنەگری دژایەتی هەبوونی نەژادی كورد وەك گەلیكی جیاواز و خاوەن خەسلەیی نەتەوەیی و زمان و میژوو وسەزەمینی خۆی، چونكه ئەگەر پەلاماری هیزەكانی ppk لەناوچەكانی كوردستانی باكور لەدیدی حكومەتی توركیاوه پاساوی مەترسی بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی و پاراستنی ئاسایش و ئۆقرەیی هاولاتیان و سەروەریی ولاتی توركیا بیت، ئەوا بۆ كوردستانی رۆژئاوا چ پاساویكی هەیه؟ ئەمنی نەخیر؟ سیاسی نەخیر؟ تیرۆر لەسنوره هاوبەشەكانەوه؟ نەخیر؟ كەواته تەنها پاساو و تەفسیر هەبوونی رقیكی نەتەوەیی رون و رەهایه لەدژی گەلی كورد! ئەم پەلاماره ئاماژەی دوبارەكردنەوەی میژووی تۆرانیەت و رۆحیەتی شۆڤینیەتی نكولگەرایه لەهەبوونی جگه له سەروەریی نەژاد و رەگەزیكی نەتەوەیی لەناوچەكەدا.

سەرباری بەسەرچوونی سەردەمی ئەم هەناسه و رۆحیەته لەكۆمەلگەی سەردمدا، ئەم پەلاماره سەربازەیەی پئچەوانەی دانپیانەحەماسیەكانی خودی سەرۆكی توركیایه له سالانی رابردودا لەسەر كیشە و میحنەتەكانی گەلی كورد لەبەردەم پەرلەمانی توركیادا،

هاودژی پرەنسیپه ئەخلاقیەكانی سەركردەو حزبیكه خۆی بەپابەند بەئیسلام و برایەتی موسلمانان دەزانئ!! دوبارەی دەكەینەوه ئایا هیچ پاساویتر جگه گیانی شۆڤینیەت و رق لەبوونی نەتەوەیەكی مەزلوم لەسەر خاك و له نەنیومالی خۆیدا شتیكیتر هەیه؟؟ ئێوه دەمرن‌و ئێمەش دەمرین، بەڵام بهتۆماری چ كارو رەفتارێكەوه دەچینه حوزوری حەق كاتێك خوێنی سەدان بێگوناهـو هەزاران ماڵوێرانكراو لەگەردنتادایه؟!

ئێمه بێخەمین ئەمه و هەزار ئەوەندەیتر لەشكركیشی بۆقران وكوشتار !!گەلی كورد لەبوون ومانەوه ناسریتەوه، بەلام دریژەدان بە رق و كینەی نیوان گەلانی ناوچەكه و ئەستەمكردنی پیكەوه ژیانیان و بەردەوامی نائارامی لەئەستۆی ئەوانەدایه ئاوی ئەم درەختی ئەهریمەنه دەدەن.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×