جەنابی راوێژکار

شۆرش خالید ئاژگەیی
  2020-06-14     857
راوێژکاری ئەرک و بەرپرسیارەتیە، نەک پلەوپۆست و چاخواردنەوە و پرس پێ نەکردن و پەراوێز خستن.

راوێژکار  ئەرکی پیشاندانی  چارەسەرو لێک جیاکردنەوەی رێگەو کوێرە رێگەیە.

راوێژکار ئەرکی پێدانی راوێژو باس کردن و شرۆڤەی واقعی دۆخی ئێستاو  دارشتنی پلان و دانانی ستراتیژی رووبەرووبوونەوەی پیلان و چارەسەری دۆخی تەنگەتاوی و بێ متمانەیی و ئاڵۆزیە، نەک ئاڵۆزتر کردنی دۆخەکان و بەرەو ھەڵدێر بردنی پرۆسەی سیاسی.

راوێژکار ئیشی  چەقین و سنگ دەرپەڕاندنی بەردەم کامیرا و رووبەری شاشە نیە...

راوێژکار گەرەکە ئەو شتەت بۆ باس بکات تۆ خۆت خەیاڵت بۆی ناچێ و بەھۆی سەرقاڵیتەوە دەرفەتت نیە بپرژێیتە سەری.

راوێژکار پێویستە خوێندنەوەی خێراو ئەکادێمی و شرۆڤەی  وردی بۆ رووداوەکان، ھەنگاوەکان و ئاڵنگاریەکانەوە ھەبێ و لە دارشتنی ستراتیژی و گوتاری سیاسی و وتاری ئەدەبی شارەزاییەکی باش و دەستێکی نووسینی بەھێزی ھەبێ و لە زمانی بازاڕی دوورکەوێتەوە.

راوێژکار گەرەکە ھەموو بەیانیەک زووتر لە ھەموو کەس لە خەو  ھەڵسێ و بەرچاوروونی ھەبێ بۆ دۆخی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابوری وڵات.

گەرەکە راوێژکار  وردبینتر لەھەر کەسێک بۆ ئەو رۆژەی کارکردن پلانی لە پێش دارێژراوی ھەبێ و بە ئەرکی وەزیفی خۆی ھەڵسێ.

راوێژکار گەرەکە رەوان نووس و شارەزایی تەواوی لە دارشتن و نووسینی بەھێز دا ھەبێ و دیوی ئێستاتیکای نووسینیش لەبەرچاو بگرێ و بتوانێ بە زمانێکی سادەی رێکورەوان و بێ گرێ و گول و پێچ و پەناو تۆکمەوە بنووسێ و دەستەواژەو مەفاھیمی وشەکان لە شوێن و کاتوساتی گونجاوی نێو چوارچێوەی نووسینەکەیدا بەکار بێنێ.

 دەبێت راوێژکار لە زمانی تووند و بەکارھێنانی دەستەواژەی سەقەت و پەرت کەرو ورووژێنەر و چاندنی تۆی رق و قین و نانەوەی دووبەرەکی دوورکەوێتەوە.

راوێژکار گەرەکە دووربین و لەسەرخۆو ھێمن و وردبین بێت.

راوێژکار بە ھیچ شێوەیەک  نابیت لێدوانی فەرمی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن بدات، چونکە ھیچ کاتێک دوا بریار لای ئەو نیە و قەت نابێ دوابریارلای ئەوبێت.

 راوێژکاری  پیشەی فرۆشتنی کاڵەک و شووتی و لەخشتەبردن و رون کردنەوەو چەواشەکردن و لێدوانی حەماسی و تاودانی ئەسپی خۆبردنە پێشەوەو پاڵەوان بازی و مامەحەمەیی و پان کردنەوە نیە....

ئەرکی راوێژکار خاوکردنەوەی گرژیەکان و دەرھێنانی پرۆسەیە لە دۆخی چەقبەستوییەوە بۆ دۆخی کرانەوەو دارشتنی ئاراستەیەکی گونجاو ە بەرەو ئاسۆی سەرکەوتن.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
زیاد جەبار: یەكێتی بەشداری هیچ كۆبونەوەیەك ناكات بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
نوێترین زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ واده‌ی‌ ڕەوانەكردنی موچه‌ی‌ مانگی‌ 4ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم
رێكخراوی سی پی تی: لەئەگەری هێرشی توركیادا 75%ی خاکی پارێزگای دهۆک لەدەست دەدرێت
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
وەزیری دەرەوەی توركیا: ئەردۆغان گرنگی بە پاراستنی پەیوەندی باشی نێوان بەغداو هەولێر دەدات
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
ناوەڕۆکی کۆبونەوەی سەرۆکی هەرێم‌و سەرۆک وەزیرانی عێراق
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×