رۆبۆتی سۆشیال مێدیا

شۆرش خالید ئاژگەیی
  2022-12-13     437

گومانم نیە ئێمە تاکە نەتەوەین بووینەتە کۆیلەو عەبدی دەستەمۆکراوی سۆشیال مێدیاوە. 

 

ئەوەی بابوباپیرانمان بە درێژایی زەمەن و بەو توانا سنووردارە مەعنەوی و روناکبیریە کەمەیبەردەستیانەوە لە فەرهەنگ و نەریت و رەفتارە جوانەکانیەوە دروستیان کرد، وا خەریکە لەزەمەنی شۆڕشی تەکنۆلۆجیا و لەدایک بوون و داهێنانە سەرسووڕهێنەرو خێراکانی رووبەریئینتێرنێت و پانتای خەیاڵی بێ سنووری مەجازی مرۆڤەوە،  لەبار دەبرێت و ئاراستەی هەرەسهێنانێکی یەکجارەکی و دڵتەزێنی گرتۆتەبەر. 

هەندێ زەمەن هەن بە رووداوگەلێک و کۆمەڵێک یادەوەری یا کاراکتەری دیارەوە دەناسرێنەوەو لەفۆرم و چوارچێوەیەکی داهێنەرانەدا دەبن بە خاڵی وەرچەرخان و پەرەسەندن لە کایەی ژیانی مرۆڤدا.  

بەشێک لەم رووداوانە هەڵگری  چەندین رەهەند و دەلالەت و  دیوی مانادارن و ئەشێ تا ماوەیەکیزۆر کاریگەری بەسەر  تێکڕای قۆناغە جیاوازەکانی ژیاندا بە جێ بهێڵن و لە خاڵیوەرچەرخانەوە ببن بە داینەمۆو فاکتەری پاڵنەری داهێنانی ترەوە لە پانتا و هەلومەرجی دیاریکراودا. 

لەدایک بوونی سۆشیال مێدیای فرەرەهەند لە نەخۆشخانەی لەدایکبوونی شۆڕشی تێکنۆلۆجیا،نەک تەنیا دەرفەتی تازەی خستەبەر دەم ئینسانی کوردەوە و  گۆڕانکاریەکی رێشەیی بەسەر سەرلەبەری فۆرمی ژیان و تێگەیشتن و دونیابینی و جۆری بیرکردنەوەی مرۆڤی کورددا هێنا، بەڵکو بوو بە دەلاقەیەک بۆ کرانەوەی زیاتری جڤاکی کوردی  بەرەرووی جیهانی دەرەوەش. 

بەهۆی ئەو دابەشکاریە ناوچەیی و سیاسی و دونیابینیەی کورد بە قووڵیەوە دووچاری هاتووە،رووبەری ئینتێرنێت و کرانەوەکەی بووەتە کۆسپێک و ئاستەنگێکی گەورە لەبەردەم گەشەی هزرینەتەوەیی و ئینتیمای نیشتیمانی و بەرهەڤ کردنی فۆرمێکی دڵخوازی یەکانگیری کۆکەرەوەیناسیۆنالیزمی کوردیدا. 

لێرەوە رۆڵی سۆشیال مێدیا بۆ ئینسانی کورد، لەبری زامن کردنی هەلومەرجەکانی گەشەی هزرو پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی و عەقڵی وبەرهەمهێنانی مەعریفەی نوێی سیاسی و  جیهانبینینوێ و روانگەی واقعگەرای تازەوە، بووەتە سەکۆیەک و کارگەیەک و کەرەستەیەک بۆ گواستنەوەیئەو دابەشکاریە ئایدیایی و ئایدیۆلۆژی و ناوچەییەی،  بەشێکی بەرچاوی دونیای خولیا وعەقڵیەتی  مرۆڤی کوردی لە بەشێکی کۆمەڵگاوە بۆ بەشێکی تر گواستۆتەوە. 

ئیتر سۆشیال مێدیا بۆ کورد لەوە کەوتووە عەقڵیەتی نوێ و  جیهانبینی تازە بەرهەم بهێنێ و ژیان بە جۆرێکی تر راڤە بکات. 

سۆشیال مێدیا لە ئێستاماندا بووەتە رووبەرێکی بەرفراوان  بۆ نمایشی  دوا داهێنانەکانیفاکتەرەکانی پەرتەوازەیی،  زانستی جنێوسازی و چەواشەکاری و  ئاژاوەگێڕی و فیتنەسازی وتووندوتیژی مەجازی و دەرخستنی کردارو پەرچەکردارە تووندەکانەوە. 

لە پاڵ ئەمەشدا سۆشیال مێدیا بۆتە پاڵنەرێک بۆ هاندانی تووندوتیژی و برەودان بەدواداهێنانەکانی سوکایەتی کردن بە یەکتر و داماڵینی کۆمەڵگا لە بەهاجوانەکانەوە،  لەم سەریکۆمەڵگاوە بۆ ئەوسەریەوە. 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
زیاد جەبار: یەكێتی بەشداری هیچ كۆبونەوەیەك ناكات بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
نوێترین زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ واده‌ی‌ ڕەوانەكردنی موچه‌ی‌ مانگی‌ 4ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم
رێكخراوی سی پی تی: لەئەگەری هێرشی توركیادا 75%ی خاکی پارێزگای دهۆک لەدەست دەدرێت
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
وەزیری دەرەوەی توركیا: ئەردۆغان گرنگی بە پاراستنی پەیوەندی باشی نێوان بەغداو هەولێر دەدات
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
ناوەڕۆکی کۆبونەوەی سەرۆکی هەرێم‌و سەرۆک وەزیرانی عێراق
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×