قەیرانی كورد

هەندرێن شێخ راغب
  2020-08-17     669
ئێستا سێ زۆنی سیاسی كوردی هەیە، زۆنی سیاسی بەغدا كە بەشێك لە پەرلەمانتارو بەرپرسی كوردی ئاراستەی دەكەن، زۆنی سیاسی سلێمانی كە یەكێتی‌و بەشێك لە لایەنی ئۆپۆزسیۆن‌و بەرپرس ئاراستەی دەكەن. زۆنی سیاسی هەولێر كە پارتی‌و بەشێك لەهێزی سیاسی‌و بەرپرس ئاراستەی دەكەن. ئەم سێ زۆنە سیاسیە ئاراستەی كاركردنیان پێچەوانەی یەكە. ناكۆكن، بێ متمانەن بەرامبەر یەكتر. لەسەر چارەسەری كێشەكان بیركردنەوەیان جیاوازە. حكومەتی بەغداش ئەم دابەشكاریە دەبینێت‌و یاری خۆی بەكورد دەكات. 

ئەوەی ئێستا هەیە، قەیرانی كوردی‌و عێراقی نیە، ئەوەندەی قەیرانی كوردی كوردییە. ئەجێندای كوردستانی كەوتۆتە ژێرەوەی ئەجێندای حزبی‌و دەستەبژێری سیاسی كورد. موچەخۆران‌و حكومەتی هەرێم‌و فەرمانبەران‌و بازاڕ‌و كاسبی خەڵك قوربانیەكەیە. خەڵك‌و حكومەتی هەرێم پێكەوە قوربانی ململانێی نا تەندروستی دەستەبژێری حزبی‌و سیاسی كوردین. نە ئەوەیە رێك بكەون، نە ئەوەیە بچنەوە بەغدا، نە ئەوەیە بێنەوە هەولێر، نە ئەوەیە خاوەنی گوتارێكی یەكگرتووی ئابوری‌و سیاسی هاوبەش بن‌و قەیرانەكانی ناوخۆ چارەسەر بكەن. جەنگێكی بێ مانای بێ بڕانەوە لەناو زمان‌و فەیسبوك‌و ئۆفیسەكانیان هەیە. ئەگەر ئەم دۆخەش بەردەوام بێت زیاتر خەڵكی كوردستان دەهاڕێت. 

شكستی حزب‌و دەستەبژێری دەسەڵاتداری كورد لە بەغداو هەرێم، ئەزمونی حوكمڕانی كوردی دەخاتە هەڵدێرەوە. كەواتە  هێزە ئۆپۆزسیۆن‌و ناڕازیەكانی ناو پارتی‌و یەكێتی؟، دوو ئەركی قورسیان لەسەر شانە، یەكەم چارەسەركردنی دۆخی موچە‌و قوتی خەڵك، دووەم پاراستنی قەوارەی هەرێم لەم دۆخەی تێیكەوتووە. مانەوەی قەیرانەكان، كۆتایی ئەم دۆخەیە. یان دەبێت قەیرانی كوردی چارەسەر بكرێت، یان دەبێت بیر  لەگۆڕانكاری بكرێتەوە. كە دەكرێت بەچەند رێگایەك گۆڕانكاری بكرێت، وەك : ئەنجام دانی هەڵبژاردنی پێشوەختە. ئەنجام دانی خۆپیشاندانێكی بەرفراوان، رێككەوتنی لایەنە كوردستانیەكان‌و پێكەوە كاركردن. دروستبونی فەوزاو پشێوی. چارەسەركردنی موچە‌و بازاڕ.
دەبێت دەسەڵاتدارانی سیاسی ئەوە بزانن، روداوێكی لە چەشنی لوبنان بەسە تا تەقینەوە گەورەكە بێتە دەرەوە..ئەوكاتیش درەنگەو بەمانەوەی خۆتان‌و بە چاك كردنەوەی ڕاناگەن.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
نوری مالیکی: بیستوومانە لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە بڕیارێک دەرچووە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن
هادی عامری: بەبانکیکردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم کۆتاییهاتوه‌و ئەوە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵییە
سروە عەبدولواحید بۆ لایه‌نه‌سیاسییەکان: ملکەچی ئیرادەی پارتی مه‌بن‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن
دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات
ئەمریکا توڕه‌یى‌و نیگەرانی لەبڕیارێكى عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی هاوڕەگەزخوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كاتی گەیشتنی پارەی مووچەخۆران ئاشكرا كرا
هه‌رێم داهاتە نانەوتییەکان ڕادەستی‌ بەغداد ده‌كات
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی گەیشتە بەغدا
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتینە چەند خاڵێکی هاوبەش تایبەت بەداهاتی نانەوتیی
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و فایه‌ق زێدان
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×