لە نێوانی هەولێر و بەغد!

ئارێز عەبدوڵڵا
  2020-12-17     543
بۆ یەکەمجارە شاندێکی حکومەتی هەرێم بەرگەی پتر لە یەک هەفتە مانەوە لە بەغدا بگرێ، ئەو مانەوەیەش بەڵگەی چونە پێشێ هەرێمە بۆ چارەسەری کێشەکان، کە یەکەمینییان کێشەی موچەیە.
لە پازدە ساڵی رابردودا نەك هەر دو حکومەتی فیدراڵی و هەرێم زۆر لە خەمی چارەسەری کێشە هەڵواسراوەکان نەبونە، بەڵکو هەردو لایان لە دوای دەرفەتێکی لەبار بۆ خۆیان دەگەڕان!
لایەنە سیاسیەکانی عێراق بێگومان نەك هەر نەیان ویستوە مافە دەستورییەکانی هەرێم جێبەجێ بکرێن، بەڵکو مرخێشی خۆیان لەو مافانەش خۆش کردوە کە وەدەستهاتون. واتە بەدوای دەرفەتێکدا دەگەڕان و دەگەڕێن تا هەندێک لەو ماف و دەسەڵاتانەی ئێستای هەرێمیش کەمتر بکەنەوە.
هەرچی حکومەتی هەرێمە خوێندنەوەیەکی راستی بۆ دەوڵەتی عێراق نەبو، چونکە پێی وابو بە هۆکاری ئەو بارودۆخە ناهەموارەی پێیدا تێدەپەڕێ ئەنجامەکەی نەک هەر جێبەجێ کردنی دەستور دەبێ، بگرە سەربەخۆیشیی بەدوادادێ.
لە ئەنجامی ئەو دو ئاراستە سیاسیە دژ بەیەکە لەلایەک کێشەکان کەلەکە و ئاڵۆزتر بون و لە لایەکی دیکەش بێ متمانەیی و تەنانەت گرژکردنەوەی شەقامی عێراقیش لە بەرامبەر هەرێمی کوردستانی بەدوا داهات.
ئەو هاندان و گرژبونەوەی شەقامی عێراقی ئێستا ئاستنگێکی گەورەی بەردەم حکومەتی فیدراڵییە، چونکە لایەنە سیاسیە عێراقیەکان گرەوێکی هەڵبژاردن لەسەر هەڵوێستەکانیانە بەرامبەر بە حکومەتی هەرێم دەکەن!
رۆژانە قسە و باسی جۆراوجۆر دەبیسین، هەندێ کەس و لایەن ئۆباڵی هەمو قەیران و کێشەکان ئەخەنە ئەستۆی حکومەتی فیدراڵی، هەندێکی تریش بەپێچەوانەوە ئەیخەنە ئەستۆی حکومەتی هەرێم. لە کاتێکدا هەردو لایەن لەو بوارەدا بەپێی راددەی بەرپرسیاریێتی ئۆباڵەکەیان لە ئەستۆیە، بەڵام ئێستا حکومەتی هەرێم بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی تێی کەوتوە بە پەرۆشییەکی زۆرەوە هەوڵی رێککەوتن لەگەڵ بەغدا دەدا، کەچی لایەنە سیاسیەکانی عێراق ئەو قەیرانە بەدەرفەت دەزانن، بۆیە خۆیان خستۆتە سەرپشت و ئامادەی هیچ جۆرە سازشێک نین.
ئەو جۆرە سیاسەتکردن و ئەو شێوازە بەڕێوەبردنەی وڵات ئەگەر بۆ تێکشکاندنی ئیرادەکانی یەکتری، خۆسەپاندن و سەپاندنە سەریەکتری کەڵکێکی هەبێ ئەوا بۆ دوارۆژی عێراق بەگشتی بە زیان و ماییە پوچی دەشکێتەوە.
گفتوگۆکانی ئێستای حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی بەغدا قوڕس و گرانن، بەتایبەت کە حکومەتی فیدراڵی لە بەرامبەر لایەنە سیاسیەکان هیچ دەسەڵاتێکی نییە، بۆیە شاندی حکومەتی هەرێم ناچارە لەگەڵ یەک بەیەکی لایەنە ناکۆکانی عێراق کۆببێتەوە و رێک بکەوێت، ئەوەش کارێکی وزە پڕوکێنەرە.
ئێستا باری حکومەتی هەرێم لارە، لایەنە سیاسیە عێراقیەکانیش نایانەوێ ئەو دەرفەتە لە دەست خۆیان بدەن، کەواتە رێککەوتنێکی بەدڵی حکومەتی هەرێم ئەگەر نەڵێین مەحاڵە، ئەستەمە. باشە چار چییە؟
وەڵامەکەی لەم دوخاڵەی خوارەوە کورت دەکەمەوە:
١- سوربون و بەردەوام بونی حکومەتی هەرێم لەسەر دیاڵۆگ و هەوڵدان بۆ چەرەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی پێویستە.
٢- ئەگەر حکومەتی هەرێم بەگشتی و هەرسێ لایەنی بەشداربوی حکومەت بەتایبەت هەنگاوی پێویست بنێن، چاکسازی لە جومگە سەرەکیەکان بکەن، کۆی داهاتەکان بگەڕێننەوە گەنجینەی حکومەت و خەرجیەکان بخەنە بەرچاو، لەلایەک بەشێکی گرنگی قەیرانە داراییەکە چارسەر دەکرێ، لە لایەکی دیکەش متمانەی نێوان هاوڵاتیان و دەسەڵات دروست دەبێتەوە. کاتێکیش ئەو متمانەیە دروست بوەوە و دامەزراوە نیشتیمانیەکان هەنگاوی دروستیان نا، ئەوا بەرەی ناوەخۆیی بەهێز دەبێتەوە و نەیار و نا حەزانی مافەکانی گەلی کوردستان و

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×