دارایی و نەختینەیی عێراق نزیک بۆتەوە لەتێپەڕاندنی قۆناغی ڕاگوزەری دارایی

عیماد مەحمود
  2023-12-26     234

دارایی عێراق لە ساڵی 2023 ، چوار قۆناغی سەختی دارایی تێپەڕاند ، بەهۆی پشت کردن لە سیستەمی کۆن و کلاسیکیەوە، بۆ نوێترین سیستەمی دارایی جیهانی سوێفت..

 بۆ ئێستا هێزی دینار بەرامبەر دۆلار چۆنە؟ هۆکارەکانی پشت کەوتنی دۆلار بەرامبەر دینار چیە؟
خوێندنەوەکان بۆ دۆخی دارایی عێراق. پێمان دەڵێت دۆلار نزیک دەبێتەوە لە نرخی فەرمی (سعر صرف) لە دوای پشووەکانی سەری ساڵ.. دۆخی دارای عێراق لە ئەوپەڕی باشیدایە.
هۆکارەکانی شکانی بەهای دۆلار لەبەرامبەر دیناری عێراقی لە ئێستادا دەگەڕێتەوە بۆ ...
یەکەم.. بەبێی داتاکانی بانکی ناوەندی سەرو سەدا 90ی بازرگانی گشتی داغڵی نیزامی سۆیفت بوون.
دووەم.. کۆبوونەوەی خەزێنەی ئەمریکی و بانکی ناوەندی عێراقی ، ئاماژەیەکی ڕوون بوو، عێراق بە تەواوی بە خواستی ئەمریکا پابەندی ڕێنمایەکان بووە، بۆیە عێراق لە کاشدا بە تەواوی دەست کراوە کراوە، بۆ عەرضی نەقدی دۆلار
سێیەم.. هۆکارێکی دی ، پشت کردنە دۆلار لە لایەن ئێران و سوریاوە. کە بودجەیان بە دراوی یۆرۆ خەمڵاندوە، بۆ ساڵی نوێی 2024 واتە کەمبوونەوەی تهریبی دۆلار و بە قاجاخ بردن بڕێک کەمبۆتەوە لە لایەن ئەو دوو دەوڵەتەوە..
چوارەم.. کەمبوونەوەی خواستی بازارو بارزگان و خەڵک بۆ نقدی دۆلار، بە تایبەت بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵ و کەمبونەوەی خواستی هەمووکی لە سەر کاڵاو پێداویستیەکان، بەهۆی کەمی داهات و پێنەدانی موچە..
پێنجەم ..هۆکارێکی دی شکانی ئەو حاڵەتە دەرونیی و سایکۆلۆژییاییەی خەڵکە کە گوایە دینار لە بەرامبەر دۆلار لاواز دەبێت، هاوڵاتیانی عێراق بە ڕێژەیەکی باش ئەوەیان تێپەڕاند..
شەشەم.. زۆر بوونی خستنەڕووی کاشی دۆلار، لە لایەن بانکی ناوەندیەوە، پاش لابردنی بەربەست لە لایەن خەزێنەی ئەمریکاوە، بۆ ئەو 16 بانکەی کە لە شەش مانگی ڕابوردوودا سەپێنرا بوو بەسەریاندا. ئێستا جارێکی دی دەتوانن داغڵی مامەڵە بازرگانیەکانی ئاڵوگۆڕی دراو ببەنەوە..
حەوتەم.. پێشبینی صندقی نەختی نێو دەوڵەتی بۆ کەمبوونەوەی هەڵئاوسان و گەشەی ئابوری ، بۆ ساڵی نوێ، ئەمەش لە دەرئەنجامی ئەو پابەندیەی بانکی ناوەندی عێراق، بە ڕێنماییەکانی خەزێنەی ئەمریکاوە، ئەم هەڵسەنگاندنە، لەوەوە سەرچاوەی گرتووە..
ئەم هەفتەیە ئاسایی دۆلار شکانی زیاتر بە خۆوە دەبینت، بە دوای ئەوەشدا، ئاساییە تۆزیک بەرز بێتەوە ، ئەوەش بەهۆی دوو حاڵەتی ئابوریەوە..
یەکەم. دوای هەر بەرزبوونەوەیەک و زیادبوونی خواست بۆ کاڵایەک یان دراوێک، ئاسای دوای ئاسای بوونەوەی حاڵەتەکە، کەمێک خواست لەسەری زیاد بکاتەوە
دووەم ... دەرئەنجامی ئەو حاڵەتە دەرونیەیی کە هێشتا خەڵکی عێراقی بەرنەداوە، بەرامبەر بەرزی بەهای دۆلار ڕەنگە ٪١ یان کەمێ زیاتر بەهاکەی بەرز بێتەوە..
بەڵام سەر ئەنجام ، داهاتوو هەر بۆ دینارە، قۆناغ بە قۆناغ ، لە ماوەیەکی کورت مەودا، بەهای دینار بەرامبەر دۆلار ، نزیک دەبێتەوە لە نرخی فەرمی (سعری صرف ).

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×