خۆم بە بەختەوەر نازانم کە لەناوچەیەک ژیام یەکێتی حوکمی کرد

بەشدار عەبدولرەحمان
  2019-06-01     1597
وای نابینم یەکێتی حەقی ئەوەی هەبێ لەدوای ساڵی 91 شانازی بەخۆیەوە بکات، گەر بە مەنطقی سەیری دۆخی کوردستان بکەیت (زۆنی سەوز) یەکێتی بەرپرسە لە هەموو ئەو دۆخە خراپانەی لە هەموو بوارەکاندا کە بوونی هەیە.
لە ئاستی سیاسی، شەریک و بەرپرسە لە چەندین خیانەت و شکستی گەورە لە نمونەی 16 ئۆکتۆبەر.
لە ئاستی سیاسەتی ئابوری تاکو ئێستا خەڵک بۆ دەسکێ کەرەوز پشت بە ووڵاتانی تر دەبەستێ و کوردستان ئابوریەکی زۆر زۆر خراپی هەیە.
لە ئاستی بەڕێوەبردن و حوکمڕانی، دزی و گەندەڵیەکی زۆر لە هەموو جومگەکاندا هەیە و بەجۆرێک ئیشی شارەوانیەکان بوە بە دزینی ئەرزە و دابەشکردنی ئەرز و سەروەتی خەڵک بەسەر بەشێک لە بەرپرس و کادیرە چاوچنۆکەکانی یەکێتی.
لە ئاستی پەروەردەیی، لە ئاستێکی زۆر خراپداین و مامەڵەیەکی زۆر خراپ و ناڕوون لەگەڵ ئەو کەرتە دەکرێت، کە ناکرێ چاوەڕێی جیلێکی باشتر بین بەم فەلسەفەی بەرەڵاییە.
لە ئاستی تەندروستی، خزمەتگوزاری و دەرمان و کوالێتیەکان یەکجار خراپن و لە ئاستی کارەساتدان.
هەریەک لە هاوڕێیانم بە ئەندامانی یەکێتیشەوە شکستی ئەو حزبە دەبینێ لە ماوەی حوکمی 28 ساڵیدا و دەتوانن دەیان خاڵی تر لەسەر شکستەکانی یەکێتی بنوسن، لە هەمووی خراپتر توانای نوێ بونەوەش نیە لەو حزبەدا.
حزب ئاین و بیروباوەڕ نیە، حزب دەزگایەک نیە تا مردن مەحکوم بین بەدواکەوتنی.
من خۆم بە بەختەوەر نازانم کە لەناوچەیەک ژیام یەکێتی حوکمی کرد، منداڵی و گەنجیمان ئەو حزبە خراپە وێرانی کرد.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×