بڕیاری ژمارە ۲٤ی ساڵی ۲٠۱٤

د. شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین
  2018-12-26     2256

پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی ۲٠۱٤/۱٠/۱٥ بڕیاری ژمارە ۲٤ دەرکرد، کە ئەرکی نیشتمانی نەتەوەیی خۆی بەجێهنا و بڕیارێکی زۆر گرنگ بو ،کەلەخولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستاندا دەرچوێنرا، ناوەرۆکەکەی دو خاڵە:

ئیعترفکردن بەو شێوازی بەڕێوەبردنەی، لەرۆژئاوا بنیاتنراوە، کە کانتۆنەکانە، لەو بنەمایەوە،نوێنەرایەتی لەهەرێم بکەنەوە، کە ڕێگەنەدرا، لە هەولێر بیکەنەوە تەنیا، لە سلێمانی کرایەوە.
خاڵی دوەم لەسەر حکومەتی هەرێم پێویستە هاوکاری ڕۆژئاوا بکات.

ئێستا دوای بڕیاری ترەمپ ، لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا، لەسوریا، کە زۆرترین کاردانەوەی لەناوخۆی ئەمەریکا و دەرەوەی ئەمەریکاش لێ کەوتۆتەوە، دواهەمینیان دەست لەکارکێشانەوەی برێت مەگۆرکە، کەچی هەرێم، لەبری هاوکاریکردنیان کە ئەرکێکی نەتەوەیی ئەخلاقی ئینسانیە، لەم کاتەدا، لەلایەکەوە خەریکی وەعزدان و هەوڵی ناردنەناوەوه‌ی هێزی رۆژدان، لێرەش رەشبگیری گەنجان دەکەن، پێش چالاکیەکی مەدەنی، ڕۆژنامەوان دەست گیردەکەن و بۆ رێگری هەر خۆپیشاندان و چالاکیەکی مەدەنی هێز خراوەتە ئامادەباشی و لە شەقامەکانی شاردا بڵاوکراونەتەوە.


وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×