ئێوە، چی دەکەن؟!

د. شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین
  2020-02-29     970
کۆمەڵێ عایلەوخێزانی سیاسی و وردە خێزان، بەخۆیان دەڵێن حکومەت و لەبارەگاکانیانەوە دەستوردەدەن،ئابورییەکی چەتەئاساش دۆخی خەڵکی شەکەت کردوە، ئێوەنەدەتوانن کارەکانتان بکەن،نەلەگەڵ بەغداش بەڕێکوپێکی ڕێکدەکەون!!
ئەوەش ڕاست دەرنەچو،کەدەوترا ۳٠ رۆژ جارێک موچە دابەش دەکەین و تائێستا موچەی مانگی ۱۱ پار دابەش نەکراوە،ئەی حکومەت ئیشی چییە؟!
بەپێی قسەکانی پەرلەمانتارێکی کورد،لەبەغدا ئەم ئێوارە ۲/۲۹،لە nrt وتی: ئەو نامەیەی ۱/۱٥ پەرلەمانتارێکی لیژنەی نەزاهە،بۆ وەزارەتی دارایی ناردوە،کاریگەری هەبوە،کەتائێستا دۆخی هاتنی پارە،لەبەغداوە وای لێهاتوەکەواتە پرسیارەکە ئەمەیە:
ئیتر سودی سەرۆک کۆمارو سێ چوار وەزیرو وەزیری دارایی و ٥۸ پەرلەمانتاری کورد،لەبەغدا،بۆ کورد چیە و ئەمانە چی دەکەن و خەریکی چین؟چۆن پەرلەمانتارێکی عەرەب،بەتەنیا دەتوانێت،بەناوی لیژنەی نەزاهەی پەرلەمانەوە نوسراوبکات و بەڕێوەبەرێکی گشتی ڕێگری،لەناردنی پارە،بۆکوردستان،دروست بکات و وەزیری دارایی کوردیش هیچی پێ نەکرێت،ئەی کەواتە بون و نەبونی ئەم لەشکرە،لە بەغدا،بۆ خەڵک وەک یەک نییە؟!ئیتر سودی وەزیری حیزبی چییە؟ئایا گونجاونیە،هەمان پرسیاری چەندساڵ پێش ئێستای کاک نەوشیروان یادی بەخێر دوبارەبکەینەوە،کەوتی: ئێستا کاتی ئەوەهاتوە،بپرسین،نوێنەرانی کورد،لەبەغدا چیان بۆخەڵک کردوەو چیشیان بۆخۆیان کردوە؟
ئەی پەرلەمانی کوردستان،بۆداوای دانیشتنێکی نائاسایی ناکەن و حکومەتی سێکوچکەی برا گەورە بانگ بکەن و بزانن ئەم دۆخە چیە و تاکەی بەردەوام دەبێت؟تاکەی،لەکوردستاندا، بەمجۆرە مانگ ٤٠_٥٠ رۆژ دەبێت؟
تاکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا خەڵک دەترسێنن وهەمو شتێکی بیردەبەنەوەولەولاشەوەبازرگانی چاوچنۆک فرسەت بێنێ و بەویستی خۆی نرخی شت گران بکات؟
دیارە،پەرلەمانیش ئەرکی چاودێری حکومەتی برا گەورە،بەکاری خۆی نازانێت و وەک چۆن حیزبەکان نوێنەرایەتی کوردیان،بەبارەگای بارزانی سپاردوەو کردویانەتە مەرجەع و دەمڕاستی کورد،ئاواش پەرلەمان دەستبەرداری ئەرکی چاودێری بوەوهەموی،بەکابینەی براگەورەسپاردوە!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×