تورکیا ئاخیرین شەری دەکات

د. عەبدولڕەحمان مەولود
  2019-10-15     537
لەسایەی ترامپ، ئیدارەی ئەمریکا ئاڵوگۆری گەورەیەی سیاسی بەسەردا هاوتوە. ئیدارەی ترامپ بەرژەوەندیە نیشتمانیەکانی ئەمریکا لە پێش ئەرکە جیهانیەکان و پالپشتی هاوپەیمانەکانی لە جیهان دادەنێ. 
لەئێستادا ئەمەریکا هاوپەیمانی کەس نییە. ئەمەریکا نە هاوپەیمانی ئەوروپایە، نە هاوپەیمانی کەنەدا، مەکسیك،  سعودیە، میسر، ئوردن و هەر ولاتێکیتر نییە. جگە لە ئیسرائیل ئیدارەی ئەمریکا بۆ هیچ کەس نە سەربازێك بۆشەر دەنێریت  و نەدۆلارێکش سەرەف دەکات. ئەوەی ئیسرائیلش بۆیە دەکات، چونکی پەیوەندی نێوان گەلی ئەمریکا و ئیسرائیل لەسەر و بەرژەوەندیە مالیەکانە. 

لەو هەلومەرجە نوێیەدا، هەر کەس دەیەوێت بەقازانجی خۆی سود وەرگرێت. 

تورکیا دەیەوێت سوود لەو هەلومەرجە نوێیە وەرگرێت بۆ ئەوەی ڕۆژئاوای کوردستان هاوشێوەی هەرێمی کوردستان نەچەسپێت. لە ڕێگای ئەم شەرو کوشتارەی ئێستا لە ڕۆژئاوا دەستی بۆ بردوە تورکیا ئەمەی بۆ دەچێتەسەر.
بەلام ئەوەی تورکیا بۆی ناچێتەسەر ئەمانەن.

تورکیا  نابێتە دەولەتێکی بەهێزی ناوچەکە شان لە شانی ولاتانی ئەورپی هاوشێوەی بریتانیا، ئەلەمانیا، فەرەنسا و ئیتالیا بدات لە ڕێگای داگیرکاری و بەتالانبردنی سەروەت و سامانی ولاتانی ناوچەکە.  ئۆردوگان دەبێت خەونە پاوانخوازیە ئیخوانیەکانی لەگەل خۆی بباتە ژێر گلەوە. 

بەهۆی ئەو وێنە قێزەوەنەی تورکیا نیشانی ولاتان و ڕای گشتی لە دونیا دەدات وەك  دەسەلاتێکی توندرەوەی ئیسلامی و کە ئامادەی پاکتاوی ڕەگەزی کوردە،  سەرکەتو نابیت لەوەی چەندین ملیۆن ئاوارە لە نێوان کوردستانی ڕۆژئاواو باکور وەك دیواری مرۆیی بۆ پەرتەوازەی کوردان دروست بکات.  


کورد لە رۆژئاوا بێ دەستکەوت نابن و خەوەنی کوردیش لەڕۆژئاوا کۆتایی نایەت. بەهۆی ئیدارەی ترەمپ، کورد لە ڕۆژئاوا  کەمتر بەدەست دێنن لەوەی ئارەزویان بوو.  کورد لە ڕۆژئاوا، دەستکەوتەکانی  هاوشێوەی دەستکەوتەکانی ئازاری ساڵی ١٩٧٥ ی کوردستانی عیراق دەبێت.  بەلەبەرچاوگرتنی هەلومەرجی کورد لە ڕۆژئاوا  ئەمە کەم نییە.

گەورەترین شت بۆ کورد لە ڕۆژئاوا لە ئیستادا مانەوەیە. دەولەتی سوریا هەرگیز جارێکتر نابێتەوە دوەلەتەکەی جاران، بە هۆی سیاسەتە نوێکای ئەمریکا جیهان بەرگیکی سیاسی نوێ لەبەردەکات کە تاکو ئێستا ڕوون نییە چۆن دەبێت،  زۆرهۆش هەن نیشان دەدات زوو یان درەنگ تورکیا توشی داڕمان دەبێت.  
کورد لە ڕۆژئاواو بەشەکانی تریش دەبێت لەچاوەروانی داڕمانی تورکیادا  بن و پالنەری ئەم داڕمانە بن  بۆ بەدیهێنانی هەمو خەونەکانیان.    

تورکیا ناتوانێ کۆتایی بەخەوەنی کورد بوون و پێشرەوی سیاسی کوردی بێنێت. ئەو شەری ئێستا تورکیا دەستی داوەتێ دژی خەوەنی کورد،  خەونی کوردبوونی گەورەتر کرد. کێشەی کوردی کردە کێشەیەکی نێو دەولەتی. 

بە پێوەرەی گەرەبوونی خەونی کورد،  دۆراوی یەکەم لەناوچەکە تورکیایە. تورکیا لە ئێستادا ئاخیرن شەری دەکات و سەرکوتوش نەبووە و نابێت تیایدا. زوو یان درەنگ ئەوەی تورکیا لێی دەترسێت ڕوو دەدات، تورکیا هاوشیوەی ڕوسیا، یوغسلافیا و دابەشبوونی ئەوروپا بۆ ڕۆژهەلاتی و ڕۆژئاوایی هەلدەوشێتەوە. 

تورکیا لەگەل هەلەوشانەوەی خۆی دەیەوێت کارەسات دروست بکات.  بەڵام هەرچی بکات نەدەتوانێ بیکاتە جەنگێکی  دەولەتی لە ناوچەکە، نە دەشتوانێ بەر بەهەلوشانەوەی خۆی بگرێت.



عەبدولڕەحمان مەولود
پرۆفسۆری یاریدەدەر، زانکۆی لۆریێ، واترلو، کەنەدا

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×