كوردو به‌غداد، چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆخی ئێستای عێراق بکەین؟

د. سەردار موسی شەریف
  2020-03-27     167
ھەردو پرسی ئێستای سیاسی عێراق، بێجگە لەوەی كە پەیوەندی بە كێشەیەكی جیھانی ھەمەگیر وەكو كروناوە ھەیە، پرسێكی دیكە بریتی یە لە پێكھێنانی كابینەی داھاتوی ئێراق ، و دەركردنی ھێزەكانی ئەمری، چاوەكان بە دوای ھیوایەتێك دەگرن ‎كە عێراق لەم دوخە رزگار بكات و ھەلبژاردنێكی نوێ لە عێراق بێتە ئارا. ئەمانە ھەموی كومەلێك پرسی پێكەوە گرێدراون‎، كە پرسی كورد یا خود پرسی پەیوەندی ھەولێر-بغداد بەشێكی سەرەكی یە‎ و ‎ لە ژێر كاریگەری پشڤەچونەكانی گورەپانی سیاسی عێراقە.  

یەكێك لە ھوكارەكانی شكەستی محەد عەلاوی لە پێكھێنانی كابینەی حكومەت، وەڵانانی پرس و مافی ھەرێمی كوردستان، و پشتگیری نەكردنی ناوبراو لە خواستەكانی كورد، و كاردانەوەی كورد نامەیەكی كراوە ‎بۆ، بو لایەنە شیعەكان و ھەروەھاش پالێوراوانی داھااتو لە پێناو پێكھێنانی ح،ومەت. بویە، دەكرێت ئاماژە بەوە بكرێت لەم قوناغە وەلاناندی خواستەكانی كوردد ‎ھەر جورە پێكھێنانی كابینەكان دژوارە دەكات. 

 بە كورتی، محمەد عەلاوی نەك بێ لایەن نەبۆ، بەلكو پەیوەندی توندی خزمایەتی لە گەل الصدر ، و ھەلسوكەوتی ئەو‎ بە  گرینگی نەدان بە پرسی كورد و سوننە‎، بە‎ بەیانی ھاوبەشی حەلبوسی سەرۆكی پارلەمانی عێراق و سەرۆك مەسعود بارزانی، ‎مەترسی یەكانی ھەلسوكەوتێكی وەھای لایەنە شیعەكان، نامەیەكی رون بۆ كە دەرھاوێشتەی خرابی دەبێت بە سەر پروسەی سیاسی لە عێراق. ‎ دیدی ئێستای لایەنە شیعەكان ئەوەیە،‎ كورد بێ كوت و بەند بچێت بو بغداد و ئەوامری ئەوان جێبەجێ بكات، ھەلسوكەوتی الصدر و ھێزەمرتزقە میلیشیاكانی شیعە، ئەم راستیەمان بو رون دەكەن.  تایبەت بە پرسی ھەرێمی كوردستان، بۆنی بوچونێكی زال ھەیە لە لای لایەنە شیعەكان. ئەویش ‎ چارەسەركردنی پرسی كوردە لە عێراق لە چوارچێوەی " ھاولاتی"بون. 

ئارمانجەكان لێدانی قەوارەی سیاسی و یاسایی ھەرێمی كوردستانە. ئەمە‎ بەدواوە بردنی دەستكەوتی سیاسی سەدەیەك خەبات، قوربانی دان، ئەنفالكردن و وێران كردنی خاكی داگیركراوی كوردە لە لایەن عێراقی عرابەوە، و بە ھەروەھا سەدەیەك بە دواوە بردنی‎ پرسی كوردە لە عێراق.  لە لایەكی دیكەوە، بوچونی شیعەكان ، كە بە ھوی ئەوەی زورینەن، دەبێت پێكھاتەكانی دیكە، خواستەكانی ئەوان قبول بكەن، لە ھەمان كاتیش شیعەكان توانیویانە  بە سەپاندنی خواستەكان خویان،  لە دیاركردنی بەرژەوەندییەكانی گشتی عێراق خواستەكانی خویان بە سەر كورد و سوننە دا بسەپێنن. ئەمەش نابێت لە لایەن كورد و سوننەوە رێگەیان پێدبدەن. ئەمەش خوێندنەوەیكی زێھنیەتی مراهقەكانی مەزھەبی شیعەگەری ھاوشێوەی كەسانی وەكو موقتەدا صەدر و كەسانی وەكو سەركردەكانی كۆمەلێك رێكخراوی میلیشیای شیعەی ھاوشێوەی خەزعەلی، ھادی عامری و ھتدە. 

پەیوەندیدار بە پرسی ژینگەی سیاسی عێراق كە ئێستا لە ژێر گوشارەكانی خوپێشاندەران،  ئەمریكا و ئێران  لە لایەك و لە لای دیكە خواستەكانی لایەن سیاسی شیعەكان چەقی بەستوتەوە، راسپاردنی عەدنان زورفی بو پێكھێنانی حكومەت لە لایەن سەرۆك كوماری عێراقەوە، د. بەرھەم سالح، خوێندنەوەی جیاوازی بۆ كراوە. یەكم جارێ ھێشتا زووە گرەو لە سەر زورفی بێتە كردن، چونكە قوناغی یەكەم پێویستی بەوە ھەیە ناو مالی شیعە ھێور بێتەوە، و رێكەوتن لە سەر زورفی بكرێت، یانیش چاوەرێبن بو ئەوەی زورفی ماوەی كە بوی دیاریكراوە خوی تاقی بكاتەوە. گرینگە بو زورفی بەر لەوەی كە كورد و سوننە رازی بكات، بتوانێت شیعەكان رازی بكات، چونكە زورینەی ھێزەكانی پارلەمان پێكھاتەی شیعەن، و حكومەتی زورفیش بێ پشتگیری شیعەكان، سەركەوتن بە دەست ناھێنێت. 

شەقامی شیعە لە ئێستادا لە ژێر كونترولی لایەنەكانی شیعە دایە، كە زورتر لە ژێر كونترولی ئێران و گروپە میلیشاكانی نێزیك لە ئێرانن نەك تەنیا مەترسین بو سەر ئاسایشی ناوخوی عێراق، بەلكو لە ھەر ئان و ساتێك دا دەتوانن عەرشی حكومەت بروخێنن. ئەویش فاكتەری ھێزی سەربازی و پشتگیری دەرەكی یە لەم ھێزانە. بەلام، بە تێپەرینی كات، و پشتگیری لایەنەكانی شیعە وەكو كوتلەكانی نەسر، حیكمە، دەوڵەتی یاسا و لایەنە سوننەكان، گرینگە كە كوردیش ھەولەكانی خوی بدات لە پێناو دەستەبەركردنی مافەكانی ھەرێمی كوردستان. لە ھەمان كاتیش كێشەی جیھانی كورونا كە لە كاریگەریەكی گەورەی لە سەر ئابوری جیھانی هەیە، و دەبێت ماوەیەكی درێژ چاورەوانی سارێژ بونی بازاری ئابوری جیھانی بكەین، بێجگە لەوەی كە كاریگەریەكانی سیاسی كە لە دوای ھێوربونی پرسی كرونا، شەرێكی سیاسی گەورە لە ناو بەینی ئەمریكا و چین بێتە ئارا، گرینگە بو كورد كە ھەولەكانی جێگیركردنی رێككەوتنەكان لە گەل عادل عەبدوالمھدی لە گەل حكومەتی زورفی بدات. 

سەبارەت بە كورد و ھەرێمی كوردستان، بە پێچەوانەی محمەد فەیاز، زورفی لە یەكەم پێنگاو دا بەرامبەر بە كورد ھاتوتە پێش، ئەمەش خوێندنەوەی پێویستە، یەكەم، زورفی نایەوێت ھەلەی فەیاز دوبارە بكات، كە یەكێك لە ھوكارەكانی فەیاز لە راستی دا بە شێوەیەكی ناراستەوخو، ھەر دانی بە ھەرێمی كوردستانی نەدەنا، دوویەم، فەیاز دەزانێت كە كورد پێگەی خوی ھەیە بە تایبەتی لە سەر ئاستی ھەرێمایەتی و پەیوەندیەكی باشیشی لە گەل ئەمریكا ھەیە. بویە رەچاوكردنی بەرژەوەندی یەكانی ھەرێمی كوردستان دەبێتە ھوكاری بەھێزبونی كابینەی ناوبراو، ئەگەر ھاوشێوەی بەرپرسانی پێشو بیە نەكاتەوە، ئەوا ھەرێمی كوردستان دەتوانێت ببێت بە ئەكتەرێكی كارا لە تێپەراندنی ئالوزی یەكانی عێراق. ‎شك لەوەدا نییە، ‎لە ئێستادا پەیوەندی یەكی باش لە ناو بەینی ئەمریكا و ھەرێمی كوردستان ھەیە تایبەت بە پرسی پێكھێنانی حكومەت و مانەویە ھێزەكانی ئەمریكا لە عێراق. 

بویە، ئەمریكا رەچاوی ئەوە لە ھەرێمی كوردستان دەكات، كە بنەما بەرژەونەدیەكانی ئەو لە عێراق لە بەر چاو بگرێت، بە لە بەر چاو گرتنی بەرژەوەندی یەكانی ھەرێمی كوردستان، ھاریكار بێت لە بغداد. ھەلوێستی ھەرێمی كوردستان بەرامبەر بە بریاری پارلەمانی عێراق لە 5 كانونی دوویەم 2020 سەبارەت بە دەركردنی ھێزەكانی ئەمریكا لە عێراق، یەكێكە لەو بابەتانەی كە لە ئاستی سەرۆكاتی ئەمریكا پێشەوازی لێیكرا. ئەمە، پێنگاوێكی ھاوپەیمانێتی یە لە ناو بەینی ئەمریكا و ھەرێم. بویە، پەیوەندار بە زورفی، گرینگە ھەرێمیش پێشەوازی لە پێنگاوەكانی بكات. بە ھەبونی د. بەرھەم سالح سەرۆك كومار، د. فواد حسێن وەزیری دارایی، و د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پارلەمانی عێراق و كوتلە كوردیەكانی‎ پارلەمانی عێراق وەكو تیمەی یەكەم، و تیمی دوویەم، سەرۆكاتی ھەرێم، سەرۆكاتی حكومەت و سەرۆكاتی پارلەمانی كوردستان، ‎ھەرێم لە توانای دایە كە ئەوەی بیەوێت لە بەغدا بیچەسپێنێت، تایبەت بە پرسە پەیوەندیدارەكانی ھەرێم. ئەمە پێویستی بە ‎ تەنسیقی روژانە و تیمی ھاوكار و ستراتێژیك ھەیە. ‎

پەیوەندیدار بە بابەتی سەرەوە ‎، نەبونی ‎ستراتێژی یەكی یەك دەنگ و رەنگ بەرامبەر بەغداد پەیوەندی یەكی زوری ھەیە بە ناكوكی یەكانی ژینگەی سیاسی ھەرێمی كوردستان. ‎ سروشتی كێبەركێ كاری پارتی و یەكێتی‎ كاریگەری گەورەی بە سەر لایەنەكانی دیكەی گورەپانی سیاسی ھەرێمی كوردستان ھەیە. لە ئێستا، ئەوەی كە وێناكراوە پێنگاوی بو ھاوێشتراوە، و شایانی پشتگیری یە، كومبونەوەی لایەنەكانە لە ژێر چەتری سەرۆكاتی ھەرێمی كوردستانە، كە خاوەن پشتگیری‎ سەرۆك مەسعود بارزانی یە‎. ئەمەش دەرگا دەكاتوە بو ئەوەی لێكتێگەیشتنێكی نوێ لە ناو بەینی لایەنەكانی كورد بێتە ئارا لە پێناو ھاوھەلوێست بون لە بغداد. ‎یەكێك لە فاكتەرەگرینگەكانی كە پێویستە ئاماژە پێی بێتە كردن، پرسی سەركردایەتی نویێ یەكێتی  كەكەوتە دەستی ‎كەسانێك  دەكرێت بە " ھەلوكانی یەكێتی" پێناسەبكرێن، ھەلبەت كاریگەری كردوتە لە سەر ھەلسوكەتی سیاسی لە ھەرێم، و دوخی ئێستای ھەرێمی كوردستان و عێراق، لە گەل ھەلكشانی ناكوكی ناوخوی  ھەرێم نییە. 

پرسی كاندیدكردنی زورفی، راستە بەشێك نییە لە خواستی لایەن شیعەكان، كە ھەتا ئێستاش مشتومری لە سەرە و ئەم ھەویرە ئاوی زور دەبات. پێشوازی نەكردنی لایەنە ئاینی  وسیاسی یەكانی شیعە، بە تایبەت بونی تەحەفوزات لە سەر كەسایەتی زورفی یانیش رەتكردنی ناوبراو بە پێكھێنانی كابینەی نوێ، بە پێچەوانەی ژینگەی سیاسی عێراق، لە ‎لای كومەڵگای نێونەتەو ەی و ھەرێمایەتییەوە‎ پێشوازی لێكراوە، بێجگە لەوەی كە پێداگیری لە عورفێكی دیپلوماسی سیاسی باویان كردوتەوە، لە ھەمان كاتیش نیشانەی رێزگرتنیانە لە سەروەی بریاری عێراقی یەكان لەم بارەوە. شك لەوەدا نییە ھەم ئێران و ھەمیش ئەمریكا كێبەركێ یانە بو ئەوەی كەسێك نێزیك لە خویان لە سەر كورسی دەسەلاتداری حكومەتی عێراق دانیشێت، شكەستی محمەد عەلاوی و سەرەدانی ئەم دوایەی شەمغانی بو عێراق نامەیەكی كراوەیە بە ئەمریكا كە ئێران قسەی خوی ھەیە لە سەر دیاركردنی رێرەوەی سیاسی عێراق و رێكخستنی ناو مالی شیعە، یەكێكە لە ئەركە سەرەكی یەكانی ئێران. 

ئێران بە ھەمو شێوەیەك گوشارەكانی خوی لە سەر ئەمریكا لە عێراق بەھێزكردوتەوە لە دوای كوشتنی قاسم سلێمانی و ئەبو مەھدی موھەندیس، دوو لە سەركردەكانی سوپای قودسی ئێران. ئێران ھەتا ئێستا سەركەوتنی بە دەست ھێناوە، یەكەم سەركەوتێكی سیاسی كە شیعەكان توانی یان بە زورینەی دەنگ بریارێك لە پەرلەمان تێپەرێنن كە ھێزەكانی ئەمریكا و بێگانە لە عێراق دەربخرێت، دوویەم، ھێرشی موشەكی ئێران بو سەر بنكەی عەین ئەلسەد، تواناكانی لەشكەری ئێرانی نیشان دا، و سێیەم، ھێرشەكانی بەردەوامی ھێزە میلیشایاكانی نێزیك لە ئێران، ئاستەنگی گەورەن لە بەردەم حكومەتی داھاتوی عێراق و پێناسەی ئەوە دەكەن كە بێ لە بەر چاو گرتنی بەرژەوەندی یەكانی ئێران ھیچ شتێك لە عێراق ئارامی نابێت. 

رەنگە ھەندێك لایەنی كوردی ئاماژە بەوە بكەن كە ئاسایی بونی ژینگەی سیاسی بغداد لە بەرژەوەندی كورد و ھەرێمی كوردستان دا نییە، بەلام پێچەوانی ئەم پرسە راستە. لە سەر ئاستی ھەرێمایەتی، حكومەتی ھەرێم دەتوانێت رولێكی گەورەی ھەبێت لە بغداد لە پپێناو پاراستنی بەرژەوەندی یەكانی خوی و دروستكردنی پەیوەندی ھاوبەش لە گەل وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە. لە لایەكی دیكەش دەبێت ھەوڵی جدی بدرێت كە بنكەكانی ھێزەكانی توركیا لە ھەرێمی كوردستان بێنە داخستن، و ئاسایش و سەروەری بگەرێتەوە بۆ دەڤەرە سنورییەكان كە لە ئێستدا نێزیكی زیاتر لە 15% خاكی ئێستای ھەرێمی كوردستان دەڤەرێكی سەربازی یاساغە كە ھاولاتیانی كوردستان ناتوانن بە شێوەیەكی ئاسایی لەم ناوچانە بژین. ئەمە كاریگەری گەورەی ھەیە لە سەر ئاسایشی ناوخوی ھەرێم و ھەروەھاش رێگرە لەوەی كە ھەرێمی كوردستان لە روی سیاسی یەوە سەربەخوی خوی ھەبێت. 

بەدەركردنی ھێزەكانی توركیا لە ھەرێم، بە پێچەوانەوە ھەرێمی كوردستان دەتوانێت لە روی سیاسی یەوە بەرامبەر بە توركیا زور بەھێزتر بێت. پێنگاوێكی وەھا دەبێتە ھوكاری ئەوەی كە ھەرێم دیسانەوە بتوانێت رولی كاریگەری ھەبێت لە چارەسەری كێشەی كورد لە توركیا، بویە، یەكێك لە ئەركە ھەرە لە پێشەكان دەبێت دەركردنی ھێزەكانی توركیا بێت لە عێراق. حكومەتی ئەردوغان ئەمەی نەشاردوتەوە كە ئەوەندە دلخوش نینن بە ھەرێمی كوردستان، و پەیوەندی ئێستای كە توركیا لە گەل ھەرێم ھەیەتی، پەیوەندی یەكە كە بەرژەوەندی کاتی سەپاندویەتی، بویە، كارتەكانی سیاسی دەستی ھەرێمی كوردستان زور بەھێزترد دەبن، ئەگەر ھەرێم پشتگیری لە دەركردنی ھێزەكانی توركیا لە عێراق بكات. 

د. سەردار موسی شەریف- سەرۆكی بەشی سیاسەتی گشتی- ز. دھوك

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×