بۆچی رق هەیە بۆ درامای (دوا شەو)؟

زه‌به‌نگ به‌هادین
  2020-05-18     1576

دیدبینی من بۆ ئەم درامایە جیاوازە لە هونەرمەندان و رەخنەگرانی بواری هونەری، من خوێندنەوە بۆ دراماکە ناکەم چونکە ئەوە کاری من نییە، هەڵبەت کەسانی شارەزا هەن لەو بوارەدا کە ئاساییە خوێندنەوە و هەڵسانگدن بکەن بۆ دراماکە لەروی هونەری یەوە، من خوێندنەوە بۆ بینینی خەڵک دەکەم کە ئەوان چۆن دراماکە دەبینن کاردانەویان چۆن بووە بۆ کارەکە. 

ئەوەی لەناو خەڵک هەیە رەنگدانەوەی نەویستنی ئەو چینەیە لەکۆمەڵگا، واتا رەتکردنەوەی چینی پارەداری مافیایی، رەنگە گەر دراماکە لەسەر چینێکی هەژار بوایە ئەو بەرهەڵستیە زەقەی نەبینیایە، خەڵک رقی لەدراماکە نییە رقی لەئەکتەرەکان نییە بەڵکو رقی لەدەقەکەیە، چونکە کەس نایەوێ هەنێ راستی تاڵ هەیە بیبیستێ، نایانەوێ ئەوە ببینن کە بۆیان بسەلمێنێ کۆمەڵگا بەرەو هەڵدێر دەروات، خەڵک پێی قوتنادرێ‌و بگرە رەتی دەکاتەوە کە ئاراستەی کۆمەڵگاکەی بەرەو ئەم مافیا گەرایە بروات، بۆیە دەبیبین رق دروست ئەبێت لەناخی تاکەکان بۆ دراماکە کە لەراستیدا ئەم رقە بۆ رەتکردنەوەی ئەو کارە نەخوازراو نەویستانەیە کە لە دراماکەدا هەیە، لەدزی لەکوشتن لەرفاندن لەبێرێزی نێوان تاکەکان لەخیانەت لە توندو تیژی، لەکوردوستان چەندەها حاڵەتی کوشتن فران و بێ سەرو شوێنکردن هەیە بەتایبەت بۆ روژنامەنوسان بۆ ژنان بۆ ئەو کەسانەی داوای مافی خۆیان دەکەن، رۆژانە چەندەها خێزان پەرتەوازە دەبن لەئەنجامی خیانەت ، هەڵبەت ئەم کارانە هەر مافیاکان دەیکەن یان دەبنە هۆکار بۆ بەدیهاتنی ئەم کارانە بەڵام چونکە خەڵک ئەو مافیاگەرێتیە نابینێ بە راستەوخۆی کاردانەوەکەی لە درامایەکی وا دا دەردەکەوێت بە رقبینی دراماکە کە لە راستیدا خودی ئەو رقە بۆ ئەو کارلێکانەیە کە لە ناو دراماکەدایە بۆ ئەو مافیایەی دەرەوەیە کە ژیانی ئەمی شێواندوەو ئەو نایبینێ.

لەلایەکی دی کۆمەڵگه‌ دەترسێ نایەوێ ئەمە نیشان بدرێ چونکە نایەوێ کۆمەڵگا بەرەو ئەو ئاراستەیە ببرێ بەوەی نیشانی بدەن تۆ گەر بویتە مافیا چۆن دەژیت یان نیشانی بدەن کاتێک لە سەروی یاسا بیت خۆت گەورەی کۆمەڵگا کەی، ئەمە ترسێکی گەورەیە لە ناو تاکەکان بۆیە دراماکە  رەت دەکەنەوە کە لە راستیدا ئەمە رەتکردنەوەی نەبردنی کۆمەڵگایە بۆ ئیفیکتەکانی ناو ئەو درامایە بۆ روداوەکانی دراماکە خەڵک نایەوێ کۆمەڵگا وای لێبێت وە پێشی قبول نییە، هەرچەندە کە ئێستا بەشێکی وایلێهاتوە بەڵام خەڵک بەر دەیەوێت رەتی بکاتەوە.

شوبهاندنی درامەکە بە درامای تورکی هەڵبەت لەوەوە هەڵێنجراوە کە زۆرینەی دیکۆر و ستایلی دیمەنەکان‌و هۆکارەکانی نواندن تورکین، ئەمە کارێکی ئاساییە دەبێت خەڵک ئەوە بزانن لە کوردوستان هیچ لایەنێک و کەسێک نییە پشتگیری کاری هونەری بکات بۆیە ئەم درامایە بە سپۆنسەری کۆمپانیاکانی موبیلیاتەکان و کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبیل و چەند کۆمپانیایەکی بازرگانی بووە کە بە دڵنیای کاتێک ئەوان سپۆنسەر دەبن مەبە ستیانە ریکلام بۆ کارەکانی خۆیان بکەن بۆیە دەبینین زۆر زووم خرابوە سەر ئەو بابەتانە.

کاری مونتاژی دراماکە لە تورکیا کراوە دەبینین ستایلی تورکی بە وێنەگرتن و مونتاژەوە تەواو دیار بوو ئەمەش هەڵبەت لەبەر نەبوونی شارەزا لەو بوارە لە کوردوستان.

دەستخۆش بۆ ستافی نواندن ئەوان ماندو بوبن لە کارەکە ویستن یان رەتکردنەوەی کارێکی هونەری لە لایەن کۆمەڵگا زۆرتر پەیوەستە بە دەق و دەرهێنانەو بۆیە دەستخۆشی لە ئەکتەرەکان دەکەم هەڵبەت بابەتی زۆر زیاترمان هەبوو کە بکرێ بە دراما و کۆمەڵگا ئێستا زۆرتر پێویستی پێ بوو بەڵام ئەوەش باک گراوندی تایبەتی خۆی هەیە بە نمونە دەتوانرا ژیان و کارو نامەکانی رۆژنامە نووس و شەهیدی قەڵەم (سەردەشت عوسمان ) بکرایە بە درامایەکی بەپێز.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×