یه‌كێتی‌ چی‌ زه‌ره‌ر ده‌كات؟

زه‌به‌نگ به‌هادین
  2019-02-24     769
ئه‌مجاره‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردوستان گیری‌ خواردووه‌ به‌ ده‌ست یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردوستانه‌وه‌ , ساڵانێكی‌ زۆره‌ ته‌ختی‌ شانۆكه‌ به‌مجۆره‌ جڵه‌و ناكات , هه‌میشه‌ وویستی‌ پارتی‌ سه‌ركه‌وتوو بووه‌ له‌ دانوستانه‌كان به‌ڵام ئه‌مجاره‌  پێناچێت  یه‌كێتی‌ پچێته‌ ژێر هه‌یمه‌نه‌ی‌ بریاره‌كانی‌ پارتی‌ یه‌وه‌  , گۆرانی‌ هاوكێشه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌و گۆرانی‌ دۆخی‌ سیاسی‌ و ناوچه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردوستان شكستی‌ ریفراندۆم كۆمه‌ڵێك ره‌هه‌ندی‌ تازه‌ی‌ هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌ . 

دۆخی‌ ئاڵۆزی‌ ناو پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردوستان له‌ گه‌رم بوونی‌ پێشبركێ ی‌ باڵی‌ كۆتر و باڵی‌ هه‌ڵو ده‌ستپێشخه‌ری‌ پارتی‌ بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت لاواز كرد , پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردوستان ئه‌مجاره‌ ده‌یه‌وێـت هه‌رسێ جومگه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ بگرێته‌ ده‌ست له‌ هه‌رێمدا  دانانی‌ دووجێگری‌ پارتی‌ له‌ په‌رله‌مان پارتی‌ به‌ دوور ئه‌كات له‌ كێشه‌ ته‌شریعی‌ و ده‌نگه‌ نارازی‌ یه‌كانی‌ په‌رله‌مان, به‌ واتایه‌كی‌ تر په‌رله‌مانێكی‌ بریار داخراو به‌س به‌ ده‌رگا كراوه‌یی‌ بۆ پارتی‌ باشتره‌ , زیندوكردنه‌وه‌ی‌ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم بۆ بالانس كردنی‌ هه‌ژموونی‌ سیاسی‌ بالی‌ كۆتر و باڵی‌ هه‌ڵوكان بۆ ئاسان گۆرینی‌  سه‌رۆكایه‌تی‌ حكومه‌ت  ئه‌مه‌ش ویستی‌ هه‌نووكه‌ی‌ پارتی‌ یه‌ له‌ گفتو گۆكاندا , هه‌روه‌ها پارتی‌  به‌ ده‌سته‌وه‌ گرتنی‌ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ لا گرنگه‌  بۆ كونتروڵ كردنی‌ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی‌ حكومه‌ت له‌ رووی‌ دارایی‌ و نه‌وت و په‌یوه‌ندی‌ یه‌كان  , هه‌روه‌ها پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیشی‌ ده‌وێت بۆ رێك كردنه‌وه‌ی‌ دۆخی‌ نا جێگیری‌ دوای‌ گۆرینی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت  له‌  ناوخۆی‌ پارتی‌  , پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردوستان ده‌یوست یه‌كێتی‌ بهێنێته‌ ژێر خواسته‌كانی‌ خۆیه‌وه‌ وه‌ چۆن ویستی‌ بێت وه‌ها پلانه‌كان به‌رێوه‌ به‌رێت , كاتێك یه‌كێتی‌ رازی‌ نه‌بوو به‌مشێوه‌یه‌ بچێته‌ ده‌سه‌ڵاتێكه‌وه‌ كه‌ بوون و نه‌بوونی‌ وه‌ك یه‌ك وایه‌  سه‌ره‌نجام پارتی‌ هانای‌ بۆ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆران برد , هه‌رچی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆرانه‌ له‌ به‌ر بارودۆخی‌ خراپی‌ دارایی‌ و له‌به‌ر زۆر بوونی‌ باڵه‌ دژ به‌ یه‌كه‌كانی‌  ناوبزوتنه‌وه‌كه‌ و بچوك بوونه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ی‌  په‌نای‌ برده‌ به‌ ر قاپی‌ پارتی‌ دیموركاتی‌ كوردوستان , گۆران به‌م رێككه‌وتنه‌ی‌ خزمه‌تی‌ یه‌كێتـی‌ و پارتی‌ كرد له‌ سه‌ر حسابی‌ زه‌ره‌ری‌ داهاتووی‌ خۆی‌  , پارتی‌ رزگار كرد له‌ دروستكردنی‌ په‌رله‌مان و تۆڵه‌ كردنه‌وه‌ی‌ پارتی‌ له‌ پۆستی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ عێراق له‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردوستان , وه‌  یه‌كێتیشی‌ لای‌ خه‌ڵك كرد به‌ مه‌زلومه‌كه‌ی‌ كوردوستان ئه‌وه‌ی‌ كه‌ غه‌دری‌ لێكراوه‌ , سۆزی‌ خه‌لكی‌ بۆ یه‌كیتی‌ زیندوو كرده‌وه‌و وای‌ كرد یه‌كیتی‌ ببیته‌ پیاو چاك و نه‌یاره‌كه‌ی‌ پارتی‌ و  گۆرانیش  ببێته‌ پاشكۆی‌ پارتی‌. 

یه‌كێتی‌ له‌م نێوه‌نده‌دا چی‌ زه‌ره‌ر ده‌كات ؟ یه‌كێـی‌ بروای‌ ته‌واوی‌ به‌وه‌ هێناوه‌ كه‌ تا دامه‌زراوه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ هه‌وڵیر بن له‌ ژێر هه‌یمه‌نه‌ی‌ پارتیدابن  دۆخه‌كه‌ وه‌ك ئێستا ئه‌مێنێته‌وه‌ , په‌رله‌مان چ سوودێكی‌ هه‌یه‌ پارتی‌ هه‌ر كات ویستی‌ ده‌رگاكه‌ی‌ دابخات یان سیناریۆی‌ جیاواز جیاواز دروست ببێت بۆ هه‌ڵكوتانی‌ خه‌ڵك بۆ سه‌ر په‌رله‌مان , یه‌كێتی‌ ته‌واو بروای‌ به‌وه‌ هێناوه‌ ته‌نانه‌ت بریایه‌كانی‌ په‌رله‌مان سوودیان نی‌ یه‌ كاتێك پارتی‌ نه‌یه‌وێـت جێ به‌ جێیان بكات وه‌ك یاسای‌ نه‌وت و غاز , به‌م دۆخه‌ی‌ ئێستاش كه‌ پارتی‌  دوو جێگری‌ هه‌ بێت ئه‌وا په‌رله‌مان بۆ یه‌كێتی‌ هیچ سوود و پێگه‌یه‌كی‌ نی‌ یه‌ . 

هه‌رچی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ حكومه‌ته‌ ئه‌گه‌ر بدرێته‌ ده‌ست گۆرانیش هیچ سوودێكی‌ نی‌ یه‌ , چونكه ‌یه‌كێتی‌ و پارتی‌ له‌ ژێره‌وه‌ هه‌موو جومگه‌ كانی‌ ده‌سه‌ڵاتیان كردووه‌ به‌ حیزبی‌ وه‌ك بینیمان وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ لای‌ گۆران بوو یه‌ك پێشمه‌رگه‌ نه‌یتوانی‌ گوێرایه‌ڵی‌ فه‌رمانی‌ وه‌زیره‌كه‌ی‌ بێت به‌ده‌ر له‌ فه‌رمانی‌ حیزبه‌كه‌ی‌ , وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ لای‌ گۆران بوو پاره‌ لای‌ وه‌زارتی‌ سامانه‌ سروشتی‌ یه‌كان بوو كه‌ لای‌ پارتی‌ بوو , ته‌جروبه‌كانی‌ رابردوو ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ كه‌  یه‌كێتی‌ وپارتی‌ پله‌و پۆست ئه‌ده‌ن به‌ڵام ده‌سه‌ڵات ناده‌ن.

 له‌رووی‌ دارایی‌ یه‌وه‌ هه‌رێم پابه‌ند كراوه‌ به‌ راده‌ستكردنی‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بۆ ناردنی‌ پشكی‌ هه‌رێم له‌ بوودجه‌ی‌ عێراق له‌ حاڵه‌تی‌ ناردنی‌ بوودجه‌كه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێتی‌ له‌ ده‌سه‌لاتیشدا نه‌بێت پارتی‌ ناچاره‌ به‌شی‌ زۆنی‌ سه‌وز بنێرێت چونكه‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ له‌سه‌ر پشكی‌ پارێزگاكان دانراوه‌ و ده‌بێـت هه‌ر پارێزگایه‌ی‌ پشكی‌ خۆی‌ بدرێتێ ئه‌گه‌ر نه‌وته‌كه‌ش ته‌سلیم نه‌كرێت ئه‌وا به‌غداد ریگه‌ له‌ ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ نه‌وته‌كه‌ ده‌گرێت به‌مه‌ش هه‌ر دووك پارتی‌ و یه‌كێتی‌ له‌ژێر كۆنترۆلی‌ به‌غدادن و به‌ بێ به‌غداد هیچیان پێناكرێت , ئه‌وه‌ی‌ ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌و بازرگانی‌ یه‌ گه‌ورانه‌یه‌ كه‌ له‌ نێوان یه‌كێتی‌ و پارتی‌ هه‌یه‌ ئه‌ویش به‌ رێككه‌وتنی‌ سیاسی‌ یان رێك نه‌كه‌وتن هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندی‌ یه‌ بازرگانی‌ یه‌ دوو لایه‌نه‌یه‌ و ناوه‌ستێت . .

ئێستا یه‌كێـتی‌ ده‌یه‌وه‌ێت به‌ شێوه‌یه‌كی‌ شكلی‌ بچێته‌ حكومه‌ته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌و له‌و بروایه‌دایه‌ گه‌رانه‌وه‌ بۆ به‌غداد و وازهێنان له‌ هه‌ولێر وه‌  پته‌و كردنی‌ په‌یوه‌ندی‌ یه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غداد داهاتووی‌ زیاتر پێ یه‌ وه‌ك له‌ ملكه‌چ بوون بۆ پارتی‌ دوا جاریش ئه‌وه‌ پارتی‌ یه‌ پێوه‌یستی‌ به‌ یه‌كێتی‌ ده‌بێت هه‌م  بۆ دانه‌وه‌ی‌ قه‌رزی‌ كۆمپانیاكان هه‌م بۆ به‌رده‌وام بوونی‌ به‌رژه‌وه‌نی‌ یه‌كانی‌ نه‌وت و غاز هه‌م بۆ هێشتنه‌وه‌ی‌ هه‌رێم كه‌ پارتی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان و سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمه‌كه‌ی‌ ده‌بێت , بۆیه‌ یه‌كێـتی‌ پێویستی‌ به‌ كارت نی‌ یه‌ له‌م دۆخه‌دا ساتێك حكومه‌ت دروست ببێت به‌ بێ یه‌كێتیش له‌ زۆنی‌ سه‌وزدا هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌ ژێر هه‌یمه‌نه‌ی‌ یه‌كێتی‌ دایه‌ , یه‌كێتی‌ زۆر باش ده‌زانی‌ گۆران به‌م رێككه‌وتنه‌ی‌ له‌گه‌ڵ پارتی‌ پێگه‌ی‌ له‌ زۆنه‌كه‌ی‌ ئه‌و لاواز ده‌بێت , ریككه‌وتنی‌ گۆران له‌گه‌ڵ پارتی‌ سوودی‌ زیاتره‌ بۆ یه‌كێـتی‌ وه‌ك له‌ زه‌ره‌ر چونكه‌ گۆران ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسێون بێت و دژی‌ حكومه‌ت هه‌ڵوێستی‌ هه‌بێـت ئه‌وا به‌ ته‌نها له‌ زۆنی‌ سه‌وز ده‌یبێت وه‌ سه‌ر ئێشه‌ بۆ یه‌كێـتی‌ دروست ده‌كات بۆیه‌ رێككه‌وتنی‌ گۆران له‌گه‌ڵ پارتی‌ بێده‌نگ كردنی‌ گۆرانه‌  له‌ زۆنی‌ سه‌وز .

یه‌كێتی‌ تا ئێستا گه‌مه‌كه‌ی‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆی‌ راگرتووه‌ ,وه‌ ئێستا تێگه‌یشتووه‌ كه‌ یاسا و په‌رله‌مان و كورسی‌ و حكومه‌ت هیچ گرنگی‌ یه‌كی‌ نی‌ یه‌ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كی‌ له‌ كوردوستان چه‌ك و پاره‌و و ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی‌ لایه‌ بۆیه‌ له‌ ئێستا به‌ دوا سه‌رجه‌م هاوكێشه‌كانی‌ هه‌رێم ده‌گۆرێن و دۆخی‌ نوێ دێته‌ ئاراوه‌ كه‌ هه‌ندێك حیزبی‌ به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌روات و هه‌ندیكی‌ تریان روو له‌ داكشان ده‌كه‌ن . .

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×