دكتۆر فاوست له‌سه‌ده‌ی‌ شازده‌وه‌ بۆ سه‌ده‌ی‌ بیست‌و یه‌ك له‌سلێمانی‌

زه‌به‌نگ به‌هادین
  2019-02-28     260


پرسیاره‌كه‌ لێره‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات, بۆ دكتۆر فاوست له‌ سلێمانی‌؟ كێن دكتور فاوسته‌كان ؟ ئایا ئێمه‌ش دكتور فاوستێن ؟ ئه‌مه‌ ئه‌و پرسیارانه‌یه‌ و ده‌یه‌ها پرسیاری‌ تر كه‌ لای‌ بینه‌ر دروست ده‌بێت ساتێك ده‌چێته‌ بینینی‌ شانۆگه‌ری‌ دكتۆر فاوست , بینه‌ره‌كان وه‌ختێ ده‌چنه‌ ژوره‌وه‌ خه‌نده‌ له‌سه‌ر لێوه‌كانیانه‌  ده‌یانه‌وێت ئێواره‌ شانۆیه‌كی‌ وه‌ك ئه‌وانی‌ پێشو به‌رێ بكه‌ن و به‌ كۆمه‌ڵێك ته‌نز و بابه‌تی‌ تازه‌وه‌ بچنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ , ئایا غه‌مگین ده‌بن یان شاد ده‌بن , ئه‌مه‌ گرنگ نی‌ یه‌ گرنگ ساتێكی‌ تری‌ وه‌ك ئه‌وانه‌ی‌ پێشویان برده‌ سه‌ر , به‌ڵام له‌گه‌ڵ چونه‌ ژووره‌وه‌ بۆ شانۆگه‌ری‌ دكتۆر فاوست  ئه‌و حه‌ز و خه‌ونه‌ ئه‌پوكێته‌وه‌ , هه‌موومان چووین , خۆمان و شه‌یتانه‌كانمان , خۆمان و فریشته‌كانمان , خۆمان دیدبینیمان بۆ ئێستامان ,خه‌ونه‌كانمان بۆ داهاتومان ,  وه‌لێ ئاخۆ هه‌ر وا دێینه‌ ده‌ره‌وه‌ ؟


شانۆگه‌ری‌ دكتۆر فاوست ئه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سه‌ده‌كانی‌ شازده‌ بۆ ساڵانی‌ 1590 كان كه‌متر یان زیاتر , ساتێك دكتۆر فاوست ده‌بێته‌ جادوگه‌ر و په‌مانێك له‌گه‌ڵ شه‌یتان ده‌به‌ستێت بۆ باڵا بوونی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ بۆ راكردن له‌ مردن بۆ شاردنه‌وه‌ی‌ ترسه‌كانی‌ ,بۆ گه‌یشتن به‌ حه‌زه‌كانی‌ بۆ تێر كردنی‌ نه‌وسه‌كانی‌ ,  لێره‌دا ناچینه‌ سه‌ر وورده‌كاری‌ ده‌قی‌ شانۆگه‌ری‌ یه‌كه‌ پێویسته‌ خوێنه‌ر خۆی‌ بینه‌ری‌ دكتۆر فاورست بێت تا بچێته‌ نێو ده‌قه‌كه‌ , ئه‌وه‌ی‌ شانۆگه‌ری‌ دكتۆر فاوست به‌ جێ ی‌ هێشت لای‌ ئێمه‌ كاره‌سات بوو , له‌ سه‌ده‌ی‌ شازده‌ وه‌ بۆ سه‌ده‌ی‌ بیست و یه‌ك  له‌ ناو ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتنه‌ ته‌كنه‌ڵوژیایی‌ و ئه‌و مه‌عریفه‌ گه‌ورانه‌وه‌ بۆ فاوست له‌ سلێمانی‌ یه‌ ؟ كێن فاوسته‌كان ؟ ئه‌م كاسته‌ بۆ بانگێشتی‌ فاوستیان كردوه‌ بۆ كوردوستان ؟


به‌ دڵنیایی‌ ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ی‌ چونه‌ ناو نمایشی‌ گه‌مه‌كانی‌ فاوست و شه‌یتان له‌ ئێره‌ به‌دوا چیتر نابنه‌وه‌ مرۆڤه‌كانی‌ پێشوتر ئه‌وان چونه‌ رێگه‌یه‌كی‌ جیا رێگه‌یه‌ك دركی‌ زه‌حمه‌ته‌و هاتنه‌ ده‌روه‌ی‌ ئه‌سته‌مه‌ , وێرانی‌ كاری‌ ئه‌م ئه‌كته‌رانه‌ سه‌ره‌تا به‌ كوشتنی‌ فاوسته‌كانی‌ خۆیان ده‌ستی‌ پێكرد له‌ پاشان هه‌وڵدان بۆ كوشتنی‌ فاوسته‌كانی‌ ده‌روه‌ .
ساتێك بینه‌ره‌كان ده‌چنه‌ ژوره‌وه‌ له‌گه‌ڵ شه‌یتانه‌كانی‌ خۆیان ده‌چن هه‌ر یه‌كه‌و ده‌ستی‌ شه‌یتانه‌كه‌ی‌ خۆی‌ گرتووه‌و له‌ پاڵ خۆیدا دایناوه‌ , وه‌لێ كاتێك شه‌یتانه‌كه‌ی‌ فاوست دێت هه‌موو شه‌یتانه‌كانی‌ ناو هۆڵی‌ نمایشه‌كه‌ هاوڵه‌كانیان جێدێلن و ده‌چنه‌ لا شه‌یتانه‌كانی‌ فاوست , لێره‌وه‌ ئافاته‌ گه‌وره‌كه‌ دروست ده‌بێت .


لێره‌وه‌ ئه‌و ته‌نیایه‌ دروست ده‌بێت كه‌ ترس خه‌به‌ر ده‌كاته‌وه‌ له‌ناو ماندا , ترس له‌وه‌ی‌ ئێمه‌ش فاوست بووین ئه‌ی‌ فاوسته‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ كێن كوان ؟
ئایا فالگره‌وه‌و و ئه‌ستیره‌ خوێنه‌كان و به‌رد فرۆشه‌كان فاوستن به‌ ته‌نها له‌م سه‌رده‌مه‌ی‌ ئێمه‌ , نه‌خێر ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ ویستیان بڵێن به‌ ته‌نها ئه‌وانه‌ فاوست نین , زۆرینه‌مان ئێستا فاوستین , سیاسی‌ یه‌كانی‌ دوێنێ شۆرشگێر بوون و ئه‌مرۆ مشه‌ خۆر و بازرگانه‌ چاو چنۆكه‌كان پیاوێكی‌ ئاینی‌ كۆیله‌ فاوستن ئه‌وان له‌گه‌ڵ شه‌یتان له‌ ویرانكردنی‌ به‌ها جوانه‌كانن له‌ كوردوستان په‌یوه‌ست نامه‌یان مۆركردوه‌ , ئه‌و مامۆستاو دكتۆر و پیشه‌گه‌رانه‌ی‌ وه‌ك كاڵه‌ سه‌یری‌ مرۆڤ ده‌كه‌ن فاوستن ئه‌وانه‌ شه‌یتانێكیان له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵگرتووه‌ نه‌وه‌ی‌ داهاتوو وێران ده‌كات .ئه‌و خیزانانه‌ی‌ له‌ پشتی‌ ته‌كنه‌ڵۆژیاوه‌ خۆشه‌ویستی‌ و په‌روه‌رده‌یان وونكردوه‌ ئه‌وانه‌ فاوستن , ئه‌و عاشقانه‌ی‌ ته‌نها له‌زه‌تێكی‌ ساتی‌ ویستیانه‌ له‌ خۆشه‌ویستی‌ یه‌كی‌ ناسكدا فاوستن , ئه‌و رۆشنبیرانه‌ی‌ بونه‌ته‌ كۆیله‌ و رازاوه‌كانی‌ جیهان گه‌مارۆی‌ داون فاوستن , ئه‌و نوسه‌رو شانۆكار و میدیا كار و میوزه‌ن ژه‌نانه‌ی‌ بونه‌ته‌ كۆیله‌ی‌ حیزبه‌كان فاوستن .


به‌ڵام ئاخۆ كه‌ی‌ خه‌به‌ر دێن , ساتێك له‌ شانۆگه‌ری‌ فاوست دێته‌ ده‌روه‌ له‌ خۆت ئه‌ترسی‌ گومانه‌كان زیاد ئه‌بن , هه‌ڵبه‌ت دروست بوونی‌ ئه‌م ترس و گومانانه‌ به‌ ته‌نها ده‌ق نی‌ یه‌ , ئه‌و كاسته‌ی‌ له‌سه‌ر ته‌ختی‌ شانۆكه‌   تێكه‌ڵ ده‌بن له‌گه‌ڵً من و تۆ و خۆیان و شه‌یتان و حه‌زو ترس و گومان و وێران ئه‌م ستافه‌ خۆشیان ره‌نگه‌ بترسن له‌وه‌ی‌ بڵێن چیمان كرد , ستافی‌ شانۆگه‌ری‌ فاوست به‌ ته‌نها به‌ ده‌ستخۆشی‌ و سه‌ركه‌وتن و شكسته‌وه‌ نایته‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌ویش وه‌ك ئێمه‌ به‌ ترس و گومانه‌وه‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌ ترس له‌ تێكه‌ڵ بوونه‌وه‌ به‌ كۆمه‌ڵگا به‌ بێ هاوه‌ڵی‌ شه‌یتانه‌كان .


فاوست ئێستا پێ ووتین ئه‌مه‌ ئێستای‌ ئێمه‌یه‌ ئێٍستا كۆمه‌ڵگای‌ كوردی‌ له‌ سه‌ده‌ی‌ بیست و یه‌ك , ده‌بێت له‌ ئێستا به‌ دوا بپرسین بۆ ئیمه‌ له‌م كاته‌دا تازه‌ له‌ سه‌ده‌ی‌ بیست و یه‌كی‌ ئه‌وروپایین , چی‌ بكه‌ین تا درك به‌و نارێكی‌ و به‌و كۆیله‌یه‌تی‌ یه‌و به‌و خۆفرۆشیانه‌مان بكه‌ین بۆ شه‌یتانه‌كان ,  لێره‌دا به‌ دوا كاری‌ رۆشنبیرانه‌ ئه‌و نامه‌یه‌ی‌ فاوست دایه‌ ده‌ستمان ده‌بێت كاری‌ له‌سه‌ر بكرێت , ده‌ستخۆشی‌ له‌ ستافی‌ شانۆگه‌ری‌ یه‌كه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئیره‌ی‌ نابه‌م به‌ حاڵتان ساتێك كۆتا نمایش ده‌بێت ئه‌و كات ده‌بێت ئێوه‌ش بچنه‌ ناو ترس و گومانه‌كان و بگه‌رێن به‌ دوای‌ فاوسته‌كان دا لێره‌ به‌ دوا نه‌ ئێمه‌ ئێمه‌ی‌ پێشوین نه‌ ئێوه‌ ئێوه‌ی‌ پیشوو ده‌بن .

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×