سوودانی: ئەمڕۆ ڕۆژێكی نیشتیمانییە بۆ عێراقییەكان
  2023-12-18       240       

سەرۆك وەزیرانی عێراق لە میانی دەنگدانی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕۆژێكی مێژووییە بۆ تەواوی عێراقییەكان.

ئاوێنە: محەمەد شیاع سوودانی لە ناوچەی سەوزی بەغدا دەنگی داو و لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا وتی، ١٠ ساڵە مافێكی دەستووری عێراق دوا كەوتووە، ئەویش هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراقە.

سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە كرد، ئەمڕۆ یەكێكە لەو ڕۆژە نیشتیمانییەكان، پیرۆزبایی خۆم لە تەواوی عێراقییەكان دەكەم، چونكە ١٠ ساڵە یەكێك لە مافە دەستوورییەكان دواكەوتووە ئەویش هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراقە.

سوودانی وتیشی، دەنگدان پڕۆسەی شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتە بۆ پارێزگاكان و دانانی پارێزگارێكی نوێ و دووەمین دەسەڵاتی جێبەجێكردنە لە عێراقە بۆ ڕاییكردنی كاری هاووڵاتیانی عێراق.

سەبارەت بە باری ئەمنی، سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی كردەوە تەواوی هێزە ئەمنییەكان لە ئامادەباشییدان بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانیان و ئەوەی لەسەر شانی حكوومەت بووە لەم بارەیەوە بە تەواوی جێبەجێكراوە.

لەبارەی ئەوەی دەنگی بەكێ داوە، سودانی وتی دەنگم بە كەسێك داوە كە شایەنییەتی، بەبێ ئەوەی ناوی بهێنێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×