حەلبوسی: لیستەكەم سەركەوتنی گەورە بەدەستدەهێنێت
  2023-12-18       318       

سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت،"لیستەكەم سەركەوتنی گەورە بەدەست دەهێنێت".
 
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆكی لیستی تەقەددوم لەیەكێك لە بنكەكانی پارێزگای گرمە لە پارێزگای ئەنبار, بەشداری پرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی كرد.
 
حەلبوسی پێشبینكردووە رێژەی بەشداری دەنگدەران زۆربێت و لیستەكەی سەركەوتنێكی گەورە بەدەستبهێنێت.
 
ئەوەش لەكاتێكدایە، بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 18-12-2023 پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق دەستیپێكرد.
 
جێگەی باسە،رۆژی 14-11-2023، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بە تۆمەتی ئەنجامدانی ساختەكاری بڕیاڕی كۆتایهاتنی ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی دەركرد لە پەرلەمانی عێراق.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×